زۆرێك له خه‌ڵكی كاتێك پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یان بیرۆكه و پلانێكیان هه‌یه له ژیان تووشی نسكۆ و شكستی گه‌وره ده‌بنه‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌هێز و ئیراده‌ن، له كه‌وتن و شكسته‌كانیان فێر ده‌بن و كۆڵ ناده‌ن و له ئه‌نجام دا ده‌گه‌ن به لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن، نموونه‌ی ئه‌مانه‌یش له مێژوو و ئێسته بوونیان زۆره و له داهاتوویش به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
ئه‌و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانه‌ی ئێسته ده‌یانبینیت و هیوا ده‌خوازیت ڕۆژێك هێنده‌ی ئه‌وان سامانت هه‌بێ، بێگومان ئه‌وه له هزری خۆت ببه ده‌ره‌وه كه بێ ئازار و قورسی و مه‌ینه‌تی و شكست گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته تێیداین، چونكه مه‌حاڵه بێ تێپه‌ڕین به ناخۆشییه‌كان و چێژی كه‌وتن، دووباره بتوانن هه‌ستنه‌وه و بگه‌ن به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه ئێسته ده‌ستبه‌ریان كردووه.
له خواره‌وه چیرۆكی چه‌ند سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره‌ی جیهانیتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه چۆن تووشی شكست هاتوون و به دۆخێكی ناهه‌موار و قورس تێپه‌ڕیون، له سه‌ره‌تای به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانیان و به وردیش ئه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو، كه سووربوون و به‌رده‌وامیان چۆن كردوونی به‌و سه‌رمایه‌داره زه‌به‌لاحانه‌ی كه سامانێكی خه‌یاڵییان هه‌یه و بوونه‌ته ملیاردێر له جیهان.
یه‌كه‌م: هینری فۆرد، خاوه‌نی كۆمپانیای فۆردی ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، هینری فۆرد سه‌ره‌تا چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی كه‌می به‌رهه‌م ده‌هێنا، به‌ڵام كاتێك خستیه بازاڕه‌وه پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆی لێ نه‌كرا و تووشی زیانێكی گه‌وره و شكستێكی قورس بوو، هه‌رچه‌نده له 1899 كۆمپانیای دیترۆیتیشی بۆ ئۆتۆمبێل دانا و به نرخێكی كه‌م ده‌یخسته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یش زیانی كرد و دووباره كه‌وته‌وه.
دوای ئه‌و دوو شكسته مه‌زنه، فۆرد گه‌یشته خاڵی وه‌رچه‌رخان و هه‌وڵیدا كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كان و دیزاینیان زۆر جیاواز و مۆدێرن بكات و تایبه‌تمه‌ندی زۆرتر له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له بازاڕن له ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌و بوونیان هه‌یه، بۆیه له 1904 دوای خستنه‌ڕووی ئۆتۆمبێلی نوێ به تایبه‌تمه‌ندی زۆره‌وه، پێشوازییه‌كی گه‌وره له به‌رهه‌مه‌كانی كرا و به‌رده‌وام خه‌ریكی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی زیاتر بوو، دوای 10 ساڵ له خستنه‌ڕووی ئۆتۆمبێلی فۆرد 999 كه خێرایی له ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌وكات زیاتر بوو، سه‌رمایه و قازانجی هینری فۆرد گه‌یشته 250 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و كات سامانێكی یه‌كجار زۆر بوو، پاشان له‌سه‌ر ڕێچكه‌كه‌ی به‌رده‌وامی به به‌رهه‌مه‌كانی دا و بوو به كۆمپانیای فۆردی ئێسته كه ساڵانه ملیۆنان ئۆتۆمبێل ده‌خاته بازاڕه‌وه.
دووه‌م: فریدریك سمیس، گه‌وره سه‌رمایه‌دارێكی تره و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فیدرال ئێكسپرێس "فیدێكس"ی ئێسته‌یه، دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی پۆسته‌ی خێرایی له حه‌فاتاكان ڕاگه‌یاند، له 1984 به‌هۆی دروستبوونی سیسته‌می فاكس، بیرۆكه‌كه‌ی تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوو و زیاتر له 350 ملیۆن دۆلاری زیان كرد، دواتر ده‌سبه‌رداری زاپمه‌یل بوو و كۆمپانیای فیدێكسی دامه‌زراند كه توانای تا ساڵی 2010 داهاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته 35 ملیار دۆلار، فریدریك سمیس ده‌ڵێ، ئه‌زموونی من و هه‌ستانه‌وه‌م دوای شكسته‌كه‌ی 1984 ته‌نیا ئاماده‌یی خۆم بوو بۆ داننان به شكست و ده‌سبه‌رداربوون له بیرۆكه‌ی خراپ و ترس له به‌رده‌وامی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره‌تر بكه‌م، كاتێك ده‌سبه‌رداری ئه‌وانه بووم، به بوێری زیاتره‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانم به‌رده‌وام بووم.
سێیه‌م: ستیڤ جۆبز دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئێسته هه‌موو جیهان هه‌واداری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵه و قازانج و داهاتی ئه‌و كۆمپانیایه ملیاران دۆلاره، به‌ڵام سه‌ره‌تا كه ستیڤ جۆبزی خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌ی دامه‌زراند له 1985 تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوو، به‌هۆی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می نێكست، كه كۆمپیوته‌رێكی تایبه‌ت بوو به مامۆستایان، به‌هۆی زۆری نرخی و بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆر هه‌واڵ و ڕاپۆرت له ڕۆژنامه‌كان كه كه‌لێن و كێشه‌ی ته‌كنیكی زۆره، تووشی شكست بوو و به ملیۆنان دۆلاری زه‌ره‌ر كرد، كه له وه‌به‌رهێنه‌رێك قه‌رزی كردبوو.
دوای 11 ساڵ له‌و شكسته قورسه، ستیڤ جۆبز توانی له كۆمپانیاكه‌ی ئه‌مجاره ئامێری ئایپۆد و ئایپاد له 1996 به‌رهه‌م بهێنێت، كه له دنیا ده‌نگی دایه‌وه و به‌رده‌وامیش ڤێرژنی نوێی لێ ده‌خاته ڕوو، دواتر هاته ناوبازاڕی كۆمپیوته‌ر و مۆبایله زیره‌كه‌كان و بوو به یه‌كێك له زه‌به‌لاحترین كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی دنیا، ئێسته ئه‌پڵ به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین كۆمپانیاكانی سه‌ر گۆی زه‌وی داده‌نرێ، كه به‌رده‌وام فرۆشی له زیادبوون و داهاتی ڕوو له زۆربوونه و پشكه‌كانیشی له بۆرسه‌ی جیهان، نرخی خه‌یاڵییان هه‌یه و به‌رده‌وامن له به‌رزبوونه‌وه.
ستیڤ جۆبز له‌باره‌ی ئه‌زموونی خۆی ده‌ڵێ، هه‌رگیز ناكرێ به یه‌كه‌م به‌رهه‌م و یه‌كه‌م بیرۆكه‌ت كه ده‌یخه‌یه ڕوو ده‌سبه‌رداری ئامانجه‌كانت بی، به‌ڵكوو ده‌بێ لێیانه‌وه فێر بی، ئه‌گه‌ر ره‌تكرایه‌وه و ڕه‌خنه و خواسته‌كانی خه‌ڵك له‌به‌رچاو بگری و له به‌رهه‌م و بیرۆكه و پرۆژه‌ی داهاتووت ڕه‌چاویان بكه‌یت، ئه‌مه‌یه نهێنی هه‌ستانه‌وه دوای
شكست.