وەزارەتی دارایی و ئابووری نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە دەكات و پێدانی دەرماڵەی خوێندن تەنیا بۆ توێژێكی مامۆستایانە ئەویش بەمەرج.
ئەمڕۆ شەموو 14ی ئەیلوول، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی كردووە بە نووسراوی ژمارە 9236 و تێیدا هاتووە، ڕازی نین لەسەر ناوەڕۆكی نووسراوتان و پێتان ڕادەگەیەنین كە خەرجكردنی دەرماڵەی بڕاوەی ئاماژە پێكراو، تەنیا بۆ ئەو مامۆستایانەیە كە مۆڵەتی خوێندیان وەرگرتووە.
لە نووسراوەكە ئاشكرا كراوە، ئەو مامۆستایانەی مۆڵەت وەردەگرن دەرماڵەیان لێ نابڕێت و لە ڕێنوێنیی خاڵی یەكی ژمارە 15ـی ساڵی 2012 ئاماژەی پێ كراوە.
دەرماڵەی مامۆستایان بڕی 150 هەزار دینارە، بۆ ئەو مامۆستایانە خەرج دەكرێت ئەگەر بەفەرمی مۆڵەتیان وەرگرتبێت و سەرقاڵی خوێندن بن.