ژمارەیەك هاووڵاتیی سلێمانی باری تەندروستییان تێك دەچێت

:: PM:02:04:14/09/2019 ‌
قایمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای دەكات، لە سلێمانی سكاڵا لەسەر مەلەوانگەیەك تۆمار دەكرێت و دواتر لە پشكنینەكان دەرچوو بەو هۆیەوە داخرا.
 
ئەمڕۆ شەموو 14ـی ئەیلوول، لە ڕاگەیەندراوێكی قایمقامیەتی سلێمانی هاتووە، بەهۆی ئاوی مەلەوانگەیەكەوە ژمارەیەك هاووڵاتی تووشی سووربوونەوە حەساسییەت بوون، پێوەندییان بەلیژنە هاوبەشەكانەوە كردووە بۆ سكاڵاكردن لەسەر مەلەوانگەی "های كلاس" لە گەڕەكی كانی با‌.

ئاشكرا كراوە، لەلایەن لیژنەی مەلەوانگەی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانەوە پشكنین بۆ شوێنەكە و ئاوی مەلەوانگەكە ‌كرا، دەركەوت بەهۆی پیسی ئاوەكە و نۆرماڵ نەبوونی (PH)كەیەوە شیاوی مەلەكردن نییە، بۆیە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی مەلەوانگەی "های كلاس" دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

داخستنی ئەو مەلەوانگەیە لە كاتێكدایە پێشتر بەرپرسانی ئیدارەی سلێمانی لە ڕێی كاڵای بەسەرچوو و دەستگرتن بەسەری نەیاندەهێشت هاووڵاتییان ژەهراوی بن، بەڵام ئەوە یەكەمین جارە لە ڕێی مەلەوانگەیەكەوە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی تەندروستییان تێك بچێت.




وشە - رامیار جەواد