لە سلێمانی 26 هاووڵاتی بریندار بوون

:: AM:10:12:15/09/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات، لە ماوەی یەك هەفتەدا 27 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان داوە و ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەكشەم 15ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو 27 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان داوە و ژمارەیەك هاووڵاتی بریندار بوونە.

هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرای كردووە، لە كۆی ڕووداوەكان 26 هاووڵاتی بریندار بوونە و هیچ  كەسێكیش بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆ گیانی لە دەست نەداوە.

ڕووداوەكانی هاتوچۆ یەكێكە لە مەترسییە گەورەكان لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و لە ماوەی ڕابردوو چەندان هاووڵاتیی بەوهۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەرپرسانی هەرێمی كوردستان زیانەكانی ڕووداوی هاتوچۆ بە دەیان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنن ساڵانە زیان بە هاووڵاتییان دەگەیەنن.



وشە - رامیار جەواد