رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردووه، به‌رپرسانى كه‌نداو گومانیان له‌وه هه‌یه به مووشه‌كى كرۆز له عێراقه‌وه هێرش كرابێته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى كۆمپانیاى ئارامكۆى سعوودى.
رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جورناڵى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15 ئهیلوول له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، به‌رپرسانى كه‌نداو گومانیا هه‌یه له عێراقه‌وه به مووشه‌كى كرۆز هێرش كرابێته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى كۆمپانیاى نه‌وتى سعوودیه كه به "ئارامكۆ" ناسراوه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى به‌شێك له راپۆرته‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێدا هاتووه به‌رپرسانى وڵاتانى كه‌نداو لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و گریمانه ده‌كه‌ن مووشه‌كى كرۆز له عێراقه‌وه یان له ئێرانه‌وه ئاراسته‌ى دامه‌زراوه‌كان كرابێت.
هه‌رچه‌نده ناوى ئه‌و به‌رپرسانه له راپۆرته‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام باسى ئه‌وه‌یش كراوه گریمانه‌ى به‌كارهێنانى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له هێرشه‌كه دوور نه‌خراوه‌ته‌وه.
دوێنێ شه‌موو 14ى ئهیلوول، سه‌عات چوارى به‌یانى هێرش كرایه سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى سعوودی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى ئارامكۆوه خاوه‌ندارێتى ده‌كرێت.
حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن به‌رپرسیارێتى خۆیان له رووداوه‌كه راگه‌یاند و دووپاتیان كرده‌وه به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
ئه‌م هێرشه به‌گه‌وره‌ترین زیان داده‌نرێت كه له‌ماوه‌ى جه‌نگى یه‌مه‌ن به‌ر سعوودیه كه‌وتبێ، چونكه نیوه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وتى سعوودیه‌ی راگرتووه.