شانۆگەری "تابلۆیەک لە خۆڵەمێش" لە ستۆکهۆڵم نمایش دەکرێت

:: PM:12:34:15/09/2019 ‌

شانۆگەری "تابلۆیەک لە خۆڵەمێش" لە نووسینی هارۆڵد پنتەرە و لەلایەن بەکر حەسەن کاری وەڕگێڕانی بۆ کراوە و بەکر ڕەشید کاری ئامادەکردن و دەرهێنانی بۆ کردووە و لە نواندنی هەر یەک لە شادان عومەر و مەریوان کەمالە و بڕیارە لە 21 ئەیلوول لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید سەعات پێنجیی ئێوارە نمایش بکرێت.

ئەمڕۆیەکشەم 15ی ئەیلوول، بەکر ڕەشید دەرهێنەری ئەم شانۆگەرییە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەم شانۆگەرییە باس لە دوای جەنگی جیهانی دووەم دەکات کە نەکسەی ژیان و ئابووری بەسەر کۆمەڵگای ئەوروپی هات و لە نێوان خێزانێکدا بە خێر و شەڕییەوە ئەمە دەخاتە ڕوو.

زیاتر روونی دەکاتەوە، لە دوای جەنگی جیهانی دووەم ژیان هیچ مانایەکی نییە و لەهەمان کاتدا ژیان گەمەیەکە تێیدا کەس براوە نییە، هەروەها ئەم تێکستە فەلسەفییە تێگەیشتنی گرانە و کارێکی قورسە، بەڵام لەڕووی ئامادەکردن و دەرهێنان و سینۆگرافیاوە توانیومانە خەڵک تێبگەیێنین ژیان لە دوای جەنگ چی ماڵوێرانییەک دەخاتەوە.

بەکر رەشید دووپاتی دەکاتەوە، هیوادارم ئەم بەرهەمە لە سلێمانی و هەولێر و کەرکووک نمایش بکرێت، بەڵام بە مەرجێک وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتی شانۆی سلێمانی هاوکارمان بن.


هەولێر/ گەرمیان گلی


وشە - هیدایه‌ت جان