له ماوه‌ی ڕابردوو كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی و سامسۆنگی كۆریای باشوور دواڤێرژنی ئایفۆن و گالاكسیان خسته‌ڕوو و له نێو خه‌ڵكیش باس له به‌راوردكردنی ده‌كرێ و هه‌میشه پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێ كه تایبه‌تمه‌ندی كامیان به‌هێزتر و پێشكه‌وتووتره، لێره‌وه ئه‌و به‌راوردكارییه ده‌خه‌ینه ڕوو.
گالاكسی نۆت 10 پله‌س خاوه‌نی پاترییه‌كی زۆر به‌هێزه و ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بێ شه‌حن كردنه‌وه به‌كاری بهێنێت، هاوكات به سێ كامێرا و قه‌ڵه‌مێكی زیره‌ك به‌رهه‌مهێنراوه، ئه‌و ئامێره‌یش دووپات له‌وه ده‌كرێته‌وه، كه به‌هێزترین و پێشكه‌وتووترین ئامێره كه تا ئێسته كۆمپانیای سامسۆنگ به‌رهه‌می هێنا بێت.
هاوكات
ئایفۆن 11 پرۆ ماكسیش به به‌هێزترین و پێشكه‌وتووترین مۆبایلی ئه‌پڵ داده‌نرێ، به‌هه‌مانشێوه سێ كامێرای هه‌یه و پاترییه‌كه‌ی توانای كاركردنی بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات هه‌یه، به‌ڵام پێویستی به پاره‌ی زیاتره بۆ كڕین و زیادكردنی توانای هه‌ڵگرتنی.
له ڕووی خه‌زنكردنه‌وه، مۆبایلی گالاكسی نۆت 10 پله‌س پێش ئایفۆن كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه هاردی مۆبایلكه 256 گێگابایته و هی ئایفۆن 64 گێگابایت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه‌متر به به‌راورد له‌گه‌ڵ گالاكسی داتا و زانیاری و فایله‌كانتان هه‌ڵبگرێت.
له ڕووی پاتری و توانای شه‌حنكردنه‌وه گالاكسی نۆت 10 پله‌س له ئایفۆن به‌هێزتره و ده‌توانێ به خێرایی 45 وات له چركه پاترییه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی وایه‌رلێس شه‌حن بكاته‌وه، به‌ڵام ئایفۆن ده‌توانێ 18 وات له چركه‌یه‌ك وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌یش خاڵێكی تری لاوازی ئایفۆنه.