له ماوه‌ى نۆ ساڵى رابردوودا، گه‌لانى كیشوه‌رى ئه‌فریقیا 15 سه‌رۆكیان له ده‌سه‌ڵات لاداوه و یان ناچاریان كردوون ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه.
ماڵپه‌ڕى ساسه پۆست له راپۆرتێكدا، به كورتى باس له‌و سه‌رۆكانه ده‌كات، كه له ساڵى 2010 وه له كیشوه‌رى ئه‌فریقیا له‌سه‌ر كار لادراون و یان ناچار كراون ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. ئه‌م ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كانى پشتى به گۆڤارێكى فڕه‌نسى به‌ستووه و ئه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌یشى وروژاندووه مردنى رۆبیرتۆ موگابى سه‌رۆكى زامبیا بوو كه پێشتر ناچاركرابوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و له شه‌شى ئه‌م مانگه‌یش له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى كۆچى دوایی كرد.
له خواره‌وه به‌شێوه‌ى ریزبه‌ندى ساڵه‌كان باس له دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كان كراوه:
2010
نێجیر
له 18ى شوبان مامادۆ تانجا سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته به كۆده‌تایه‌كى سه‌ربازى له ده‌سه‌ڵات لادرا، به هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌موار كرده‌وه تا رێگه‌ى بدات ماوه‌یه‌كى زیاتر له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
2011
توونس
دواى 23 ساڵ له حوكمڕانى تاكڕه‌وى زه‌ین عابدین بن عه‌لى له‌ژێر گوشارى راپه‌ڕینه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى ده‌سه‌ڵاتى جێهێشت و به‌ره‌و سعوودیه رۆیشت. ئه‌م رووداوه‌یش له 14ی كانوونى دووه‌م بوو.
میسر
محه‌مه‌د حوسنى موبارەك كه له ساڵى 1981 حوكمڕانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كرد، له 11ى شوباتى 2011 ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند و دواتر درایه دادگا.
كوتیڤوار "ساحل عاج"
له 11ى نیسانى هه‌مان ساڵ لۆران گباگبو گیرا، كه له ساڵى 2000 ەوه به هه‌ڵبژاردنێكى گوماناوى گه‌یشته ده‌سه‌ڵات، دواى ده‌رنه‌چوونیشى له هه‌ڵبژاردن له 2011 ئاماده نه‌بوو ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكات.
لیبیا
دواى 42 ساڵ له حكومڕانى موعه‌مه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى وڵات له 20ى تشرینى دووه‌م له شارى سرت كوژرا، ئه‌مه‌یش دوا چه‌ندان مانگ له ناڕه‌زایى جه‌ماوه‌ر كه دواجار بووه شه‌ڕى ناوخۆ.
2012
مالى
له 22 ئادارى 2012 سوپاى مالى توانى سه‌رۆك ئه‌مادرۆ تۆمانى تۆرى له‌سه‌ر كار لابدات، دواى ئه‌وه‌ى به‌وه تۆمه‌تبار كرا ناتوانێ رووبه‌ڕووى گرووپه ئیسلامییه‌كان ببێته‌وه.
گینیا- بیساو
له 12ى نیسنا كۆده‌تایه‌كى سه‌ربازى گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى راگرت، دواتر رایمۆندۆ پیریراى سه‌رۆكى وڵات و سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ناوى كارلۆس جۆمیز بوو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادران.
2013
ئه‌فریقیاى ناوه‌ڕاست
له 14ى نیسان فرەنسوا بوزیزیه له ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى 10 ساڵ به هێز ده‌ستى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌ى گرتبوو.
میسر
سێی ته‌مووز 2013جارێكى تر له میسر سه‌رۆك له ئه‌نجامى كۆده‌تاییه‌ك گۆڕا، محه‌مه‌د مورسى كه ماوه‌ى ساڵێك ده‌سه‌ڵاتى گرتبووه ده‌ست له‌لایه‌ن سوپاوه دوورخرایه‌وه و ئه‌مساڵ له زیندان مرد.
2014
بۆركینا فاسۆ
دواى 27 ساڵ له حوكمڕانى كه به‌هۆى كۆده‌تایه‌كه‌وه ده‌ستى كه‌وتبوو، بلیز كۆمپاورى سه‌رۆكى وڵات له ژێر گوشارى خه‌ڵك ناچار بوو له 31ی تشرینى یه‌كه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى رابگه‌ینێ. ناڕه‌زاییه‌كانیش به‌هۆى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور بوو، كه رێى ده‌دا ماوه‌یه‌كى زیاتر له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
2017
گامبیا
یه‌حیا جامع كه له ئه‌نجامى كۆده‌تایه‌كى سه‌ربازى له ساڵى 1994 ده‌ستى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات گرتبوو، له ساڵى 2017 له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى تووشى شكست بوو، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵات بێت، بۆیه ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رى له وڵاته‌كه‌ى دروست بوو، دواى شه‌ش هه‌فته له گوشارى ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ناچار بوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و وڵات جێبهێڵێ.
زیمبابۆى
روبێرت موگابى له تشرینى دووه‌مى 2017 له‌ژێر گوشارى په‌رله‌مان و خه‌ڵك ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه. موگابى وه‌ك شۆڕشگێرێك ده‌سه‌ڵاتى گرتبووه ده‌ست، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو راده‌ستى بكاته‌وه بۆیه 37 ساڵ حكومڕانى وڵاته‌كه‌ى كرد. شه‌شى ئەیلوولی ئەمساڵ له سه‌نگاپوور مرد.
2018
باشوورى ئه‌فریقیا
له مانگى ئایارى 2009 وه یه‌عقوب زوما ده‌سه‌ڵاتى باشوورى ئه‌فریقیاى به‌ده‌سته‌وه گرتبوو. به‌ڵام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى په‌رله‌مان و پارتى كۆنگره‌ى نیشتمانى و خه‌ڵك ناچار بوو له 14 شوبات ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
2019
جه‌زائیر
دواى 20 ساڵ له حوكمڕانى عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه له دووى نیسان ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و ئه‌مه‌یش دواى مانگێك بوو له ناڕه‌زاییه‌كى توند كه سه‌رانسه‌رى جه‌زائیرى گرته‌وه.
سوودان
دواى سى ساڵ له سه‌رۆكایه‌تى سوودان كه ئه‌مه‌شیان له ئه‌نجامى كۆده‌تایه‌ك ده‌سه‌ڵاتى گرتبووه ده‌ست، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیرى سه‌رۆكى سوودان له 11ى نیسان له لایه‌ن سوپاوه له ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه و درایه دادگا.
له‌و زانیارییانه‌ى سه‌ره‌وه تێبینى ده‌كرێت هیچ یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كانى ئه‌فریقیا به خواستى خۆى ده‌سه‌ڵاتى جێنه‌هێشتووه و هیچ یه‌كێك له‌وانیش له 10 ساڵ كه‌متر حوكمڕانى وڵاته‌كه‌ى نه‌كردووه.