له‌كارێكى نوێی هونه‌ریدا له‌شارى كه‌ركووك فیلمێكى نوێی هونه‌رى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و تێیدا باسى بارودۆخى كوردستان و چۆنیه‌تى گوزه‌رانى ژیان ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ند نه‌ژاد نه‌جم ده‌رهێنه‌رى ئه‌و فیلمه نوێیه به "وشه"ى راگه‌یاند، فیلمى چاڵ ناوى نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌ریمانه له‌بوارى به‌رهه‌مهێنانى فیلم، ماوه‌كه‌ى ١٥ خوله‌كه و له ئێسته‌دا له قۆناغى وێنه‌گرتندایه.
ئه‌و فیلمه له‌سیناریۆى هونه‌رمه‌ند زانیار جومعه‌یه و له‌كارى كامێره و مۆنتاژى هونه‌ر دیلۆنه و ئۆژین جۆڵا كارى ده‌نگ و به‌یار حوسێن كارى رووناكى و فۆتۆی بۆ كردووه، هه‌ریه‌ك له‌ئه‌كته‌ران ئه‌سوه‌د فایه‌ق و زانیار جومعه و سه‌نگه‌ر سدرى و هادى جوانڕۆ و عادل چاوشین و محه‌مه‌د سیروان و محه‌مه‌د عه‌بدوڵا و ئه‌حمه‌د سیروان به‌شدارن تێیدا ، ئه‌و فیلمه له‌هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانى كه‌ركووك له قه‌ڵاى كه‌ركووك و سلێمانى كارى وێنه‌گرتنى بۆ ده‌كرێت.
شاخه‌وان شێخانى