ئەمڕۆ 18ی ئەیلوول 14 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی ژنە هونەرمەندی کورد مەرزیە فەریقی کە خاوەن دەنگێکی ڕەسەن و دەیان بەرهەمی کوردی ناوازە بوو، حەمە ڕەئووف کەرکووکی وەک هاوڕێیەکی هونەرمەند داوا دەکات ژنانی هونەرمەند هەمان ڕێچکەی مەرزیە فەریقی بگرن، تا هونەری کوردی بە ڕەسەنی بمێنێتەوە.
حەمە ڕەئووف کەرکووکی وەک هاوڕێیەکی هونەرمەند مەرزیە فەریقی لە ساڵیادی کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی بە "وشە"ى گوت، خاتوو مەرزییە ئەو ژنە شۆڕشگێر و هونەرمەندە مەزنە بوو توانی بێتە ژنێکێ پێشەنگ لە داکۆکیکردن لە ژنانی کورد کە لەو بوارەدا ڕەنگدانەوەی ژیان و ژیاری تێدابوو، لە بواری هونەری گۆرانیدا، پێم وایە دەنگێکی جیاوازی هەبوو کە جیا دەکرایەوە وەک دەنگ خۆش و کەسێکی ڕۆشنبیر.
ئەو هونەرمەندە گوتی، یەک تایبەتمەندی جوانی خاتوو مەرزیە کە هەیبوو دەنگی پڕبوو لە هەست و سۆزی کوردەواری هەم لە گوتنی سروود و گۆرانی سۆزداری هەر ئەوەش بوو توانی دەنگی بگاتە گوێچکەی هەوادارانی لە هەموو سووچێکی کوردستان وەک دەنگێکی ڕەسەن.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، بە کۆچی دوایی ناوەختەی کەلێنێکی گەورەی بەجێهێشت خوازیارم گۆرانی بێژانی ژن بتوانن ڕێچکەی ئەو بگرن ڕەسەنایەتی بە گۆرانیەکانیانەوە دیار بێت لە بواری هونەری کولتووری، ساڵ یادی بەرزو ڕۆحی شاد بێت.
گۆرانیبێژ "مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی"له ساڵی 1958 زایینی له شاری مه‌ریوان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایكبووه، به‌ڵام دایك و باوك و كه‌سوكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ست پێ كردووه وله ته‌مه‌نی نۆ ساڵیه‌وه حه‌زی له گۆرانی و شانۆ بووه.
مه‌رزیه دوای ته‌واوكردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له شاری مه‌ریوان، ده‌چێته شاری سنه، له‌وێ ده‌ڕواته ئاماده‌یی و خوێندنی مامۆستایی ته‌واو ده‌كات، ئەو ژنە هونەرمەندە له سه‌ره‌تادا به گۆرانیی فارسی و به گۆرانییه‌كانی فه‌تانه وه‌لیدی (گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان) ده‌ستی به هاتنه ناو دنیای هونه‌ری كرد و ناودار بوو.
مه‌رزییه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ناسڕی ڕه‌زای گۆرانیبێژ و پێشمه‌رگه و نووسه‌ری ده‌كات و ده‌بێته خاوه‌نی دوو كوڕ و كچێك، دواتر له ساڵی 1985 ده‌چنه ئه‌وروپا و له سوید ده‌بنه په‌نابه‌ر، له‌و وڵاته‌یش به‌رده‌وام ده‌بن له‌درێژه‌دان به كاره هونه‌رییه‌كانیان و چه‌ندان گۆرانی‌یان به‌رهه‌مهێناوه.
ئه‌و خوشكی گۆرانیبێژ "له‌یلا فه‌ریقییه" و ئێسته كچی مه‌رزییه "دڵنیا ڕه‌زازی"یش یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی كوردستان و به‌شداری چه‌ندان كۆنسێرتی هونه‌ری كردووه، ئەو هونەرمەندە خاوەنی دەیان گۆرانیە وەکو (سڵاو بۆ پێشمەرگە و لەیارەوە ، ئەزیزم بۆچ تۆرای لە خۆڕا، خۆشم ئەوێی ...هتد).
مه‌رزییه له 18یی ئه‌یلوولی ساڵی 2005 له سوید كۆچی دوایی كرد و پاش چه‌ند ڕۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.
سلێمانی/ ئاریان محەمەد