ئەوەی لەم کۆمەڵە وێنەیەی خوارەوە دەردەکەوێت، چەند دیمەنێکی فێستیڤاڵی ئەسپەکانی ئاگرە، کە ساڵانە لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت.
ئەو فێستیڤاڵە مێژووەیەکی دێرینی هەیە و بە درێژایی زیاد لە پێنج سەد ساڵی رابردوو بەردەوام ئەنجام دراوە و بە هۆی بەڕێوەچوونیشیەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار رادەکێشێتە وڵاتەکەوە.
فێستیڤاڵەکە بە جۆرێکە، کە سوارەکان بەسەر ئەسپەکانیانەوە و بەناو ئاگردا باز دەدەن و پێویستە بە شێوەیەکی زۆر خێرا لەناو ئاگرەکەدا رەت ببن و ئەمەش ئازایەتییەکی تایبەتی دەوێت.