عومەری سەید عەلی پشتیوانی خۆی بۆ مەسروور بارزانی دووپات دەکاتەوە

:: PM:12:31:19/09/2019 ‌

عومەری سەید عەلی لە نامەیەکدا پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەوڵەکانی سەرۆکی حکوومەت بۆ چاکسازی دووپات دەکاتەوە و رای دەگەیەنێت، هەموو لایەکمان کار دەکەین بۆ هاوکاریکردنی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم لە پێناو ئەنجامدانی چاکسازی.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی ئەیلوول، عومەری سەید عەلی لە وەڵامی نامەی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران دووپات کردەوە و رای گەیاند، بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە پیرۆزانە هەمیشە دەستی هاوکاریمان واڵایە.

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رای دەگەیەنێت، بە پشتیوانی خوای گەورە و ئیرادەی گەلەکەمان هەموو لایەکمان کار دەکەین بۆ هاوکاریکردنی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم لە پێناو ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ بەرقەراربوونی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی لەنێو گەلەکەماندا.

عومەری سەید عەلی لە نامەکەیدا بۆ سەرۆکی حکوومەت دووپات لەوەیش دەکاتەوە، بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە پیرۆزانە هەمیشە دەستی هاوکاریمان واڵایە.



وشە - هیدایه‌ت جان