له سه‌ره‌تاى ساڵى تازه‌وه كێشه و گرفتى زۆر له نێوان هێڵى ئینته‌رنێتى هه‌ولێر و به‌غدا دروست بووه به‌تایبه‌تى له ڕایى كردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان له ده‌رهێنانى پاسه‌پۆرت و په‌نجه مۆردا، ڕێكخه‌رى راگه‌یاندنى نووسینگه‌ى وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى هه‌رێمیش ده‌ڵێت وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر هێڵه بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كه و له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به نیازن بیكه‌نه كێبڵ .
محه‌مه‌د عومه‌ر كانى ڕێكخه‌ر له ڕاگه‌یاندنى نوسینگه‌ى وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ئێسته‌دا گرفت هه‌یه له نێوان هێڵى ئینته‌رنێتى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ڕایى كردنى ماماڵه‌ى هاووڵاتیاندا به‌تایبه‌ت له‌كاتى ده‌رهێنانى پاسه‌پۆرت و په‌نجه‌مۆرى ئه‌لیكترۆنیدا.
روونى ده‌كاته‌وه، "گرفته‌كه ئه‌وه‌یه، هێڵى ئینته‌رنێته‌كه هێڵێكى ئاسمانییه و شه‌به‌كه‌ى هێڵه‌كه زوو زوو ده‌پچڕێت و وه‌زاره‌ت ئێسته سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و گرفته‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كه هێڵه‌كه بكرێته كێبڵ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌وه‌ش كاتى ده‌وێت ".
محه‌مه‌د كانى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو زۆرتر ئه‌و گرفته له هه‌ولێر هه‌یه و شاره‌كانى تر كێشه‌یان كه‌متره و وه‌زاره‌ت له هه‌وڵى ڕژددایه بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كه.
لاى خۆیه‌وه عه‌مید دیدار عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى پاسه‌پۆرتى هه‌ولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "به‌هۆى لۆدى زۆرى فه‌رمانگه‌كانى پاسه‌پۆڕتى شاره‌كانى عێراق له ساڵى تازه‌وه ئێمه له دواى نیوه‌ڕۆیان ده‌واممان كردووه و به‌غدا هێڵى ئینته‌رنێتى ئێمه‌یان له دواى نیوه‌ڕۆوه كارا كردووه".
زیاتر ده‌ڵێ، "به‌ڵام به‌هۆى به‌دواداچوونى زۆر له دوێنێ چوارشه‌مه‌وه گرفته‌كه به شێوه‌یه‌كى كاتى چاره‌سه‌ر كراوه و ئێسته به‌یانیان ده‌وام ده‌كه‌ین و به‌غدا هێڵى ئینته‌رنێتمان له به‌یانیاندا بۆ كارا ده‌كات تا سه‌عات 1:00ى دوانیوه‌ڕۆ".
عومه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو "به‌هۆى كۆنى سیسته‌مه‌كه ساڵانه كێشه‌ى زۆر له سێرڤزى هێڵى ئینته‌رنێتى نێوان شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا دروست ده‌بێت، چونكه هێڵه‌كه ئاسمانییه و كێبڵ نییه".
هه‌ولێر-هێمن ڕه‌فیق