به‌شێك له
خۆراكه‌كان ئه‌گه‌ر به خاوی بیخۆن، ئه‌وا زیانی زۆر به ته‌ندروستی و جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، له خواره‌وه به‌شێك له‌و خۆراكانه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هاتوو به خاوی و بێ برژاندن و كوڵاندن بیخۆن، ئه‌وا زیان به ته‌ندروستی خۆتان ده‌گه‌یه‌نن.
یه‌كه‌م: په‌تاته، پێویسته خۆمان به دوور بگرین له خواردنى په‌تاته‌ى خاو، چونكه په‌تاته‌ى خاو ئاوێته‌ى ژه‌هراوى تێدایه و پێى ده‌گوترێت سۆلانینه و هۆكارێكه بۆ نه‌خۆشى، هه‌روه‌ها خواردنى په‌تاته‌ى سه‌وز به‌خاوى ده‌بێته هۆى دروستبوونى ژانه‌سه‌ر و ئازار و ناڕێكى گه‌ده ته‌نانه‌ت گه‌ده توانای هه‌رسكردنى نامێنێت و ده‌بنه هۆى ئاوسان و به‌دهه‌رسى.
دووه‌م: فاسۆلیاى وشك،ئه‌گه‌ر هاتوو باش نه‌كوڵێنرێت، بێگومان ده‌بێته هۆى زیان گه‌یاندن. چونكه پێكهاته‌ی له‌كتینسی تێدایه ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوى شى نه‌بێته‌وه ئه‌وه ده‌بێته هۆى نه‌خۆشییه‌كانى گه‌ده و ڕیخۆڵه و هێڵنجدان و ڕشانه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى باش بكوڵێت پێویسته به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه 5 كاتژمێر له ئاودا دابنرێت، پاشان بكوڵێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له زیانه‌كانى به‌دوور بیت.
سێیه‌م: چرۆى پاقله‌مه‌نییه‌كان، زۆر كات چرۆى دانه‌وێله و پاقله‌مه‌نییه‌كان له دروستكردنى خواردن و زه‌ڵاته‌دا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام خواردنى ئه‌م چرۆیانه به خاوى ته‌ندروست نییه، چونكه به‌كتریای تێدایه و زیان به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه پێویسته خۆت له خواردنى بپارێزی، به تایبه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رگریان كه‌مه یان دووگیانن و خه‌ڵكى به ته‌مه‌ن و منداڵ.
چواره‌م: شیر، نابێت راسته‌وخۆ له گیانله‌به‌ره‌وه وه‌ربگیرێت و بخورێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌سته‌ره كرابێت. چونكه به‌كتریای زیانبه‌خشى تێدایه وه‌كو ئیكۆلا و سالمۆنێلا، زیانی زۆر به ته‌ندروستیتان ده‌گه‌یه‌نن.