یەكێتیی مامۆستانی كوردستان بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە و داوای یەكلا كردنەوەی چارەنووسی مووچە پاشكەوتكراوەكان دەكات.
ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئەیلوول، لە بەیاننامەیەكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هاتووە، پیرۆزبایی لە قوتابییان و مامۆستایان دەكەین بەبۆنەی دەست پێ كردنی ساڵی نوێی خوێندن.
ئەو یەكێتییە داوا دەكات، پێداویستییەكانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە بودجە و توانی مادی لەلایەن حكوومەت دابین بكرێت.
داواشكراوە، چارەنووسی مووچە پاشكەوتراوەكان یەكلا بكرێتەوە و میلاك و پسپۆڕی پێویست دابمەزرێت و دۆخی وانەبێژان لەبەرچاو بگیرێت و مامۆستایانی گرێبەست بكرێن بە هەمیشەیی.
ئەوەیش ڕوون كراوەتەوە، پێویستە ڕاگرتنی پلە بەرز كردنەوە هەڵبگیرێت و بایەخی تەواو بدرێت بە خوێندنی كوردی لە ناوچە كوردستانییەكان.
ئەو داواكارییەی یەكێتیی مامۆستایان لە كاتێكە سبەی 21ـی ئەیلوول زانگی خوێندنی ساڵی نوێ لێدەدرێت.