به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه فڕۆكه‌كان بۆردمانی تیرۆریستان له ناوچه‌ی ڕه‌شیدیه‌تی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ ده‌كه‌ن، له‌وكاته‌ی ئه‌وان كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌وڵی ڕاكردن له نێو شاره‌كه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ له ڕووباره به ناوچه‌ی مشیرفه به‌ره‌و به‌ری ڕاستی مووسڵ هه‌ڵبێن.
دوێنێ هێزه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، كه تا ئێسته زیاتر له 90% ناوچه‌كانی به‌ری چه‌پی شاری مووسڵ‌یان له تیرۆریستان پاك كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته گه‌ڕه‌كی ڕه‌شیدیه له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستان ماوه و ئازاد نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه ده‌بینرێ، تیرۆریستان له‌و گه‌ڕه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ به گرووپ ڕا بكه‌ن و له ناوچه‌ی مشیرفه به ڕووباری دیجله بپه‌ڕنه‌وه و خۆیان بگه‌یه‌ننه به‌ری چه‌پی شاری مووسڵ.
ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلی تیرۆریستانی داعشن كه گرووپ له چه‌كدارانی داعش له ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌وڵی خۆكۆكردنه‌وه و ڕۆیشتن له ناوچه‌كه ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه.