سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 49یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی زانایانی
ئاینی ئیسلامیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە و رای دەگەیەنیت، دامەزراندنی
یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان لەسەر دەستی جەنابی بارزانیی نەمر هەنگاوێكی
كاریگەر بوو بۆ یەكخستن و پەرەپێدانی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و ژیانی سیاسی
و كۆمەڵایەتیی خەڵك.
ئەمڕۆ شەموو 21ی ئەیلوول پێگەی فەرمی سەرۆک بارزانی پەیامێکی
پیرۆزبایی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا ئاماژە دراوە، بەبۆنەی چل و نۆیەمین ساڵیادی
دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆك
و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی
كوردستان و مامۆستایان و هەموو گەورە زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان دەكەم.
لە بەشێکی تری پەیامەکەدا روون کراوەتەوە، دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی
ئایینی ئیسلامیی كوردستان لەسەر دەستی جەنابی بارزانیی نەمر هەنگاوێكی كاریگەر بوو
بۆ یەكخستن و پەرەپێدانی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیی
خەڵك و پتەوكردنی بنەماكانی پێكەوەژیان و خواناسی لە كوردستان. مامۆستایانی ئایینی
لە هەموو قۆناغەكاندا ئەو ڕۆڵەیان زۆر بە شاییستەیی گێڕاوە و ئەرك و ماندووبوونیان
جێگەی ڕێزی هەموو لایەكە.
"پێزانینم هەیە بۆ هەڵوێست و ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینیی بەڕێزی
كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی و گومڕایی و هەروەها پاڵپشتیكردنی دۆزی
ڕەوای گەلی كوردستان و دەستخۆشییان لێ دەكەم" لە پەیامەکەدا وا نووسراوە.
لە کۆتاییدا دووپات کراوەتەوە، لەو بۆنەیەدا هیوای سەركەوتن بۆ هەموو
مامۆستا و گەورە زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان دەخوازم و خودای مەزن پشت و پەنای
هەموومان بێت.