گۆرانیبێژى ناودارى كورد ماجید محەمەد، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام له نوێترین پۆستیدا وێنه‌یه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ دووه‌مجار بڵاو ده‌كاته‌وه.
ماجید، نوێترین وێنه‌ی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرده‌وه، هه‌وادارانى باسى جوانى هاوسه‌ره‌كه‌یان كردووه و هیوایان خواستووه وه‌ك هاوسه‌رگیرى یه‌كه‌م شكست نه‌هێنێت.
ماجید له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌و گۆرانیبێژه، ساڵی 2019 هاوسه‌رگیری كرد و ئێسته به یه‌كجاری له ئه‌ورووپاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له سلێمانی ده‌ژی، له ساڵی 2019 دا چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ماجید محه‌مه‌د گۆرانیبێژێكی ناسراوی شاری سلێمانییه، به موعینی كوردی ناوبانگی ده‌ركردووه، چونكه به‌شێكی زۆری گۆرانییه‌كانی به‌رهه‌مه فارسییه‌كانی موعین ئه‌سفه‌هانییه به زمانی كوردی گوتوویه‌تییه‌وه، تا ئێسته خاوه‌نی دوو ئه‌لبوومی گۆرانییه.