گۆرانیبێژى لاوى كورد ئاریان كه‌ریم، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاماژه به‌وه كردووه كه كلیپێكى نوێى ئاماده‌یه و به‌مزووانه بڵاوى ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ى كلیپه نوێیه‌كه‌یه‌وه ئاریان كه‌ریم له پێگه‌ى فه‌رمى خۆى نووسیویه‌تى، "چوار بەرهەمی نوێم ئامادەیە بۆ بڵاو كردنه‌وه، یەكێك لەو بەرهەمانەیشم كلیپ كردووە و بەناوی (تووڕە مەبە)یه".
هه‌روه‌ها ڕوونى كردووه‌ته‌وه، كه كلیپی "تووڕە مەبە" لە هەفتەی داهاتوودا بڵاو دەبێتەوە، زانا قادر ئاواز و تێكستی دوو لەو گۆرانییانەی بۆ كردووه و كاری دەرهێنان و وێنەگرتنەكەیش لەلایەن دیاكۆ ڕۆژهەڵاتییەوە بۆ كراوە.
ئه‌و گۆرانیبێژه باسى له‌وه‌یش كردووه، كه لەداهاتوودا کار بۆ دوو كلیپی تریش دەکات، یەکێک لە بەرهەمەکانیشى فۆلكلۆرییە.
ئاریان کەریم یەکێک لەو هونەرمەنده لاوانه‌ى کە بڕیار وایە ڕۆژى 27ى ئه‌یلوول، له سلێمانى، لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تر کۆنسێرتێک ساز بکەن.