گۆرانیبێژى ناودارى لاوى كورد ئاریاس جه‌وان، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام باس له‌وه ده‌كات كه به‌م زووانه نوێترین گۆرانییه‌كانى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئاریاس جه‌وان له له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، كورته‌یه‌كى له گۆرانییه‌كى نوێى خۆى بڵاو كرده‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه وا وەرزی نوێی كاره‌کانى دەست پێ دەکاته‌وه، ھیچ وەستانێک بێ ھۆ نییە، بۆ به‌هه‌وادارانى ده‌ڵێت، "دڵنیابن بن جێگای ھەنگاوەکانم قایمتر کردووە".
ئه‌و گۆرانیبێژه نووسیویه‌تى: "سێ بەرھەمم لە داھاتوویەکی نزیکدا بڵاو دەکەمەوە، کە دەبێت ئێوە بڕیار بدەن کامیان بکەم بە کلیپ، فێرم بکە یەکێکە لەو بەرھەمانە".
ئاریاس جەوان خەڵکی شاری مهابادە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەندان بەرهەمی هونەری هەیە، لە بەشێک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆنسێرتی ئەنجامداوە، هەوادارێکی زۆری هەیە، گۆرانییەکانی زیاتر بەشێوەی سینگڵ بڵاو کردووەتەوە، ڤیدیۆ کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی بەرچاویان ھەیە.