گۆرانیبێژی خانمى ناودارى كورد، ڕێناس وریا، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام ئاشكراى كردووه، كه بڕیاره به‌م زووانه نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (تۆ) بڵاو بكاته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئاراس گه‌به‌یی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه، ڕێناس خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه، ئارام سه‌ردار كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه، بڕیار وایه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بڵاو بكرێته‌وه.
ڕێناس وریا وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی، به‌شداری له فیلمی سینه‌مایی (ژانی گه‌ل) كردووه، خاوه‌نی كلیپێكه، ساڵانێك كاره هونه‌رییه‌كانی وه‌ستاند، له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپه‌كه نووسیویه‌تی، "به‌م زووانه چاوه‌ڕوانی وه‌رزێكی نوێی كاره هونه‌رییه‌كانم بن".
ڕێناس وریا گۆرانیبێژێكی تازه ده‌ركه‌وتووی كورده، ماوه‌ی ده ساڵه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیت، تازه هاتووه‌ته‌وه كوردستان و نیشته‌جێی شاری سلێمانی بووه، له شاری هه‌ولێر كاری یه‌كه‌م كلیپی ساڵى 2018 بۆ به‌رهه‌مه نۆبه‌ره‌كه‌ی كرد.