هه‌رگیز ئاسمانت دیوه خه‌ت خه‌ت بێت، خه‌تێكی شین و خه‌تێكی سپی؟ "ئیلیا كاتسمان" كاتێك ئه‌و دیمه‌نه‌ی بینی، خه‌ریك بوو باوه‌ڕ به چاوه‌كانی نه‌كات.
دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش كه وه‌ك یه‌كێك له جوانترین وێنه‌كانی ساڵ داده‌نێ، دیمه‌نی هه‌وره به شێوه‌ی خه‌تی یه‌كسان به ئاسمانه‌وه، وه‌ك چۆن "ئیلیا كاتسمان" له سه‌ر ئاسمانی شاری "ئه‌دیلید"ی ئوسترالیا بینی، وێنه‌ی گرت و پیشانی جیهانی دا.
كاتسمان ده‌ڵێ: به‌ڕاستی دیمه‌نێكی سه‌رسووڕهێنه‌ر بوو، نزیكی 20 خه‌تم بینی، ماوه‌ی 10 خوله‌كیشی پێ چوو تا ئه‌و دیمه‌نه ته‌واو بوو و به‌سه‌ریدا تێمه‌ڕمان كرد.
"براوندون میلێر" سپۆڕی كه‌شناسی ده‌ڵێ، ئه‌وه دیارده‌یه‌كی ئاسمانیی سرووشتییه و به شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له به‌یاناندا دروست ده‌بێت، له كاتێكدا پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه.
هه‌میشه وێنه‌ی ئاسمان كاتێك له‌ناو فڕۆكه‌دا ده‌بیندرێت، سه‌رنجی گه‌شتیاران ڕا ده‌كێشێت، به‌ڵام ئه‌م دیمه‌نانه‌ی كه ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ده‌یگێڕێته‌وه، به یه‌كێك له جیاوازترین دیمه‌نه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه زۆر دووباره نابێته‌وه.