زانكۆی سەڵاحەدین كتێب دەبەخشێتە زانكۆی هەڵەبجە

:: PM:06:40:19/01/2017 ‌

زانكۆی سەڵاحەدین 70 سەرچاوەی جۆراوجۆر كە پێك هاتووە لە زیاتر لە 650 كتێب، پێشكەشی زانكۆی هەڵەبجە دەكات و مامۆستایانیش بە هەنگاوێكی گرنگی باس دەكەن.

دكتۆر ئاراز سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە وەكالەت بۆ "وشە" گوتی، لەلایەن مامۆستایانی كۆلێجی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەدینەوە، 70 سەرچاوەی جۆراوجۆر كە پێك هاتووە لە زیاتر لە 650 كتیب كە تایبەتن بە بواری ئەندازیاری پێشكەشی زانكۆكەمانیان كردووە و هێناویانە زانكۆكەمان.

زیاتر گوتی، ئەوە خەرمانێكی دەوڵەمەندە بۆ ئێمە لە كاتێكدا دەمانەوێ ساڵی داهاتوو كۆلێجی ئەندازیاری لە زانكۆكەمان بكەینەوە، كە ئەمە هەنگاوێكی گرنگە كە زانكۆی سەڵاحەدین هاوكاریان كردین و كاریان بۆ ئێمە ئاسان كرد  و بووینە خاوەنی سەرچاوەیەكی زۆر باش ل كتێبی تایبەت بەو بوارەوە.

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە رونی كردوە، ئەو هاوكارییە زانستییانەی كە زانكۆی سەڵاحەدین پێشكەشی ئَێمەی كردووە جیگەی دەستخۆشی و سوپاسكردنە، بۆیە بەكردنەوەی بەشەكەمان دەتوانین بڵێین كێشەی نەبوونی سەرچاوەی كتیبمان نابێت.

زانكۆی هەڵەبجە لە ساڵی 2011 دامەزراوە و لە ئێستەدا زیاتر لە 10 بەشی تێدایە و بڕیارە ساڵی داهاتوو كۆلێجی ئەندازیاری تێدا بكرێتەوە.

هەڵەبجە/سەلام هانەدنی 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل