لێدوانى ئیره‌ج مه‌سجدى باڵوێزى ئێران له به‌غدا، كاردانه‌وه‌ى توندى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و لیژنه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراقى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه مه‌سجه‌دى گوتوویه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ئه‌وا ئێران له عێراقه‌وه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته ئامانج.
ته‌حسین خه‌فاجى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت، دژى لێدوانه‌كه‌ى ئیره‌ج مه‌سجدى ده‌وه‌ستێته‌وه و ده‌ڵێ، "عێراق نابێته گۆڕه‌پانى ئه‌و لایه‌نانه‌ى ململانێ ده‌كه‌ن". هه‌روه‌ها خه‌فاجى ده‌ڵێ "عێراق ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه ده‌كرێن و دووپات‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه خاكى عێراق هێڵى سووره".
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى باسى له‌وه كردووه، عێراق نابێته خاڵى هێرشكردنه سه‌ر ئێران، هه‌روه‌ها رێیش ناده‌ن له‌سه‌ر خاكى عێراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا".
ئیره‌ج مه‌سجدى باڵوێزى ئێران له عێراق دوێنێ له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌وانى بۆ كه‌ناڵێكى ناوخۆى گوتى، "ئێران هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كاته ئامانج ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێكى بكرێته سه‌ر". مه‌سجدى به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت باسى له عێراق كرد و گوتى، "له عێراق و هه‌ر شوێنێكى تر بێت بۆردمانى ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ین". هه‌ر له‌م لێدوانه‌دا مه‌سجدى ئه‌وه‌ى ره‌ت كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى ده‌ستى خستبێته ناو كاروبارى عێراق و له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكى به‌وه تۆمه‌تبار كرد ده‌ست له كاروبارى عێراق و ناوچه‌كه وه‌رده‌دات.
جگه له‌مانه‌یش ئیره‌ج مه‌سجدى كه پێشتر راوێژكارى قاسم سوله‌یمانى فه‌رماندى فه‌یله‌ق قودس بووه، باس له‌وه ده‌كات ده‌رچوونى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌ر شوێنێكى تر‌ى ناوچه‌كه كارێكى زۆر پێویسته.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى نه‌داوه و هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى بۆ لێدوانه‌كه‌ى باڵوێزى ئێران نه‌بووه، كه‌چى لیژنه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به توندى له دژى لێدوانه‌كه‌ى ئیره‌ج مه‌سجدى وه‌ستاوه‌ته‌وه. زافر عانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه ده‌ڵێ، "ئه‌م لێدوانانه بێ رێزییه‌كه پێشتر بوونى نه‌بووه". دواتر له لێدوانه‌كه‌ى عانى بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، "من خۆم سه‌رم سوڕ نامێنێ له‌وه‌ى ئێران نیازێكى شاراوه‌ى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى خاكى عێراق له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كار بهێنێ، هه‌روه‌ها سه‌رم له بێزراوى ئێران سوڕ نامێنێ كه وا ده‌كات باڵوێزه‌كه‌ى به‌مشێوه‌یه لێدوان بدات و خۆشى له ناوه‌ڕاستى به‌غدا به ئاسووده‌یى ده‌ژیت".
عانى پێی وایه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى مه‌سجدى له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، وڵاته‌كه‌ى هه‌ژموونێكى سیاسى فراوانى له عێراق هه‌یه و ده‌زانێ كامه لایه‌ن و هێزى چه‌كدار په‌رده‌پۆشى لێدوانه‌كانى ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه بچنه ریزى ئێران. چونكه پێشتریش ئه‌وان به ئاشكرا رایان گه‌یاندووه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌ڵبگیرسێ، ئه‌وان پاڵپشتى ئێران ده‌كه‌ن.
زافر عانى باس له‌وه‌یش ده‌كات كه ئێران له‌م قۆناغه‌دا له رێى باڵوێزه‌كه‌ى ده‌یه‌وێ په‌یامێكى وه‌ها بدات كه خاكى عێراق به‌شێكه له ئێران كاتێك ئه‌م وڵاته ململانێى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌بێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستى عێراقیش له‌سه‌ر ئه‌م جۆره لێدوانانه، ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق داوا له حكوومه‌ت ده‌كات هه‌ڵوێستێكى روونى له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ى ئیره‌ج مه‌سجدى باڵوێزى ئێران هه‌بێت، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت عێراق چه‌ندان جار به فه‌رمى دووپاتى كردووه‌ته‌وه رێ نادات خاكه‌كه‌ى بكرێته سه‌نگه‌رێك بۆ وڵاتانى تر.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌م رووداوه بێده‌نگه، كه‌چى زافر عانى پێشبینى ده‌كات وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بانگهێشتى باڵوێزى ئێران بكات له عێراق و به فه‌رمى په‌یامى ناڕه‌زایى پێ بدات. چونكه پێشتر به‌رپرسانى بیانى له‌وه‌ى مه‌سجدى كه‌متریان كردووه، كه‌چى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه په‌یامى ناڕه‌زایى پێ گه‌یاندوون.
هاوكات به‌در زیادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كردووه، دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سعوودیه پێشبینى ده‌كرێت له چه‌ند رۆژى داهاتوو، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئێران بكات. ئه‌مه‌یش به سێیه‌م سه‌ردان داده‌نرێت كه له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت ئه‌نجامى داوه.
هه‌رچه‌نده ئێران له رووى سیاسییه‌وه هه‌ژموونێكى زۆرى له عێراق هه‌یه و پاڵپشتى زۆر له لایه‌ن شیعه‌كان ده‌كات، كه‌چى له راگه‌یاندنه‌كان به‌رپرسانى ئێران به ڕواڵه‌ت ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه ده‌ست بخه‌نه كاروبارى عێراق و ئه‌م وڵاته بكه‌ن به گۆڕه‌پانى شه‌ڕى خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا. بۆیه لێدوانه‌كه‌ى ئیره‌ج مه‌سجدى باڵوێزى ئێران له عێراق به یه‌كه‌م لێدوانى به‌رپرسانى ئێران داده‌نرێت كه ئه‌وها به راشكاوى باس له نیازى ئێران بكات و ئاشكراى بكات كه ئه‌وان به نیازن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكه‌ن به ئامانج.