ماوه‌ی سێ ساڵ و نیوه گرووپێكی كچان كه هه‌موویان ده‌ف ده‌ژه‌نن له دهۆك دامه‌زراوه, كارێكی هونه‌ریی جوان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانیان فۆلكلۆرین و له‌گه‌ڵ ژه‌نینی ده‌ف به ده‌نگی ناسكی كچه ده‌فژه‌نه‌كان به‌رهه‌م دێن.
ئێران عیسمه‌ت به‌رپرسی گرووپی چل كه‌زی له‌باره‌ی بیرۆكه و كار و چالاكییه‌كانی، بۆ ”وشه” گوتی، پێش سێ ساڵ و نیو ئه‌م گرووپه له‌لایه‌ن ڤیان مایی سینه‌ماكار و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سینه‌مای دهۆك دامه‌زرا. له سه‌ره‌تادا بیرۆكه‌كه له رێی فه‌یسبووك بڵاو كرایه‌وه و دواتر 60 كچ به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش پێوه‌ندییان كرد له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی بواری ژه‌نینی ده‌ف كه وه‌ك راهێنه‌ر له گه‌ڵیاندا هاوكار بوو.
ئه‌و ده‌ڵێ، به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی جێیه‌كی تایبه‌ت به گرووپه‌كه و ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی كچه‌كان, ئێسته له 60 كچه‌وه ته‌نیا 20 كچ ماونه‌ته‌وه، كچه‌كان خه‌ڵكی شاریا و خانكێ و شنگال و دهۆكن. چوار له‌و كچه ده‌فژه‌نانه سۆڵیستن و گۆرانی له‌گه‌ڵ ژه‌نینی ده‌ف ده‌ڵێنه‌وه، منیش له‌گه‌ڵیاندا ده‌نگی دووه‌مم وه‌ك هارمۆنی گۆرانی ده‌ڵێم.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بیرۆكه‌ی ناوه‌كه هه‌ر له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری گرووپه‌كه بووه، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی له رێی فه‌یسبووكی تایبه‌تی گرووپه‌كه، پێشنیاری ژماره‌یه‌ك ناوی كوردی ده‌كه‌ن، دواتر ناوی "چل كه‌زی" هه‌ڵده‌بژێرن.
سولین عوسمان یه‌كێك له كچه ده‌فژه‌نه‌كان كه هاوكات به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانه و ده‌رچووی به‌شی ئه‌ندازیاری پلاندانانه، به"وشه"ی گوت، "من تایبه‌تمه‌ندێتیم دووره له موزیك، به‌ڵام له منداڵییه‌وه ئاره‌زووم هه‌بوو فێری ژه‌نینی ئامێریكی موزیك بم, موزیك لام گرنگه و ژیان جوان ده‌كات. دواتر توانیم پێوه‌ندی به‌م گرووپه بكه‌م و له رێی مامۆستایه‌كی تایبه‌ته‌وه خۆم فێری ژه‌نینی ده‌ف كرد.
گرووپی چل كه‌زی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی كولتوور و هونه‌ری كوردی بكه‌ن و كچه‌كان هان بده‌ن له بواری موزیك و گۆرانیدا كار بكه‌ن، پێویستیان به جێیه‌كی تایبه‌ته له‌گه‌ڵ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان له جێیه‌كی جیاوازن. تا ئێسته‌یش رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی خه‌ڵك هاوكاریی كردوون.