ئێسته ناوه‌كانی ئه‌فغانستان و عێراق و سووریا و كورد و كوردستان له زۆربه‌ی میدیاكانی جیهان به زۆری ناویان ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ریكایش له‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ هێزه ڕكابه‌ره‌كانی له كێشه و ململانێدایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له‌و ناوچانه جێگیر بكات و نه‌یارانی به‌ره‌ی ڕۆژئاوای لێ دوور بخاته‌وه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ، دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه ناڕوات و به حه‌زی ئه‌وان نییه و به پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت، بۆیه واشنتن بڕیاری داوه پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌و ناوچانه بكات.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان به مه‌زاج و به‌هۆی ململانێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سیاسه‌تی خۆیان ناگۆڕن، به‌ڵكو له ئه‌نجامی مه‌ترسی دروستبوون له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیییه‌كانیان ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێن، ئێسته سیاسه‌تی كۆنگرێس و حكوومه‌ت به‌و ئاراسته‌یه كه ئه‌مه‌ریكا پێشڤه‌چوونی زیاتر له دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات و فشاری زیاتر له‌سه‌ر نه‌یارانی دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێران و بریكاره‌كانی زاڵ بێ و له‌گه‌ڵ توركیایش كۆتایی به ململانێكان بهێنێ و تیرۆر به ته‌واوی ڕیشه‌كێش بكات.
شاره‌زایان پێیان وایه ئه‌مه‌ریكا له ته‌نگژه‌دایه و له عێراق و ئه‌فغانستان كه گورزی سه‌ربازی له دژ به‌كارهێنان تا ئێسته ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت دروست نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌و دوو وڵاته بوونه‌ته گۆڕه‌پانێكی جه‌نگی سێبه‌ر و ململانێی شاراوه‌ی زلهێزه‌كان له‌سه‌ر داهات و سامان و پێگه و هه‌ژموونی ئه‌و دوو وڵاته، ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای خۆی ئه‌و ڕژێمه‌كانی پێشووی ئه‌و دوو وڵاته‌ی ڕووخاند، به‌ڵام ئێسته ڕۆژ دوای ڕۆژ هه‌ژموون و پێگه‌ی كه‌متر ده‌بێ له‌و ناوچه‌یه، ئه‌مه‌یش گرفتێكی گه‌وره‌یه و واشنتن پێویستی به‌وه‌یه به دوای چاره‌سه‌رێكی گونجاو بگه‌ڕێ و ڕێ به له ده‌ستچوونی به‌غدا و كابۆل بگرێ.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه تاكه‌ی ئه‌و ناوچانه پێویستیان به ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و عێراق و كوردستان و سووریا نه‌مێنێ، ئایا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارێزراو ده‌بێ، بێگومان وه‌ڵامه‌كه نه‌خێره و تا مه‌ودایه‌كی دووریش ئه‌سته‌مه به وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی بگه‌ین، چونكه ناوچه‌كان هێنده ئاڵۆزن و ده‌ستی وڵاتانیان تێدا هێنده زۆره و كۆمه‌ڵگاكانیش ئاماده‌كراو نین، بۆ ئه‌وه‌ی پشت به‌خۆیان ببه‌ستن، به پێچه‌وانه‌وه كاتێك بڕیارێك له‌باره‌ی داهاتوو و سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، خودی خه‌ڵكه‌كه دژی ئه‌و بڕیاره ده‌وه‌ستنه‌وه و دژایه‌تی ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی تر ده‌شكێته‌وه.
دوای 16 ساڵ سه‌ره‌ڕای ڕاسپارده‌اكن به‌وشێوه‌یه بوون كه عێراق بۆ سێ ده‌وڵه‌تۆچكه‌ی سونی و كوردی و شیعی بگۆڕێت، به‌ڵام تا ئێسته دۆخه‌كه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و دابه‌شبوون و ناكۆكییه‌كان له ناوخۆی عێراق به‌رده‌وامن و شه‌ڕ و ئاڵۆزی و ناكۆكییه‌كان كۆتاییان نایه‌ت و دۆخی كۆمه‌ڵگاكه‌یش به جۆرێكه، كه خه‌ڵكی زیاتر له پێوه‌ستبوونیان به ده‌وڵه‌ت پێوه‌ستی و پابه‌ندییان به‌رانبه‌ر به هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان هه‌یه.
جۆ بایدن له 2006 له لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌گه‌ڵ ولیسلی جیلب پێشنیازی گۆڕینی عێراقی بۆ سێ ناوچه‌ی خودموختار خسته‌ڕوو كه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی بێ، هه‌ركه‌یان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌وه به‌ڕێوه ببرێن، حكوومه‌تێكی ناوه‌ندی به‌رپرسیش له به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان دابمه‌زرێت، هه‌چه‌نده پلانه‌كه پێشوازی زۆری لێ كرا، به‌ڵام دواتر ڕه‌ت كرایه‌وه.
دوای نۆ ساڵ له 2015 ئاشتۆن كارته‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رده‌می باراك ئۆباما له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه عێراق به ته‌واوی وێرانه و هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌وڵه‌تی تێدا نییه. هاوكات جۆن برینان سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا گوتی، نازانم چۆن سووریا و عێراق دووباره بنیات ده‌نرێنه‌وه، خوێنڕێژی و وێرانییه‌كی بێ سنوور له‌و دوو وڵاته دروست بووه.
ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دایه كه هه‌موو گه‌لانی دنیا پێویستیان به‌و جۆره دیموكراتی و سیسته‌مه‌یه كه له وڵاتانی ڕۆژئاوا بوونی هه‌یه، به‌ڵام هاوكات دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ جێبه‌جێكردنی دیموكراسی له‌و وڵاتانه له هه‌مووان شكستیان خواردووه، ته‌نیا له ئیسرائیل و هه‌رێمی كوردستان نه‌بێ، به پێچه‌وانه‌وه له وڵاتانی تر دۆخه‌كه بۆ دیموكراسی دیكتاتۆری گۆڕاوه و ئاڵۆزی و ناكۆكی یه‌كجار گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ناتوانین بڵێین ناوچه‌كانی تر بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و سیسته‌مه‌ی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا هه‌یه و ئه‌و ئازادی و دیموكراسییه له‌و شوێنانه‌ی تر گونجاون تا هه‌وڵی چه‌سپاندنیان بده‌ین.
كورده‌كان كه باشترین هاوپه‌یمانی
ئه‌مه‌ریكا بوون له عێراق و سووریا له ڕیزی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی دژه تیرۆر وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا پشتی تێ كردن، بۆیه ئێسته كورده‌كانی سووریا خه‌ریكی گفتوگۆن و گرێبه‌ستن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د، هاوكات كوردانی عێراقیش له گفتوگۆدان تا له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و كۆتایی به گرژییه‌كان بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی دوای ده‌سبه‌رداربوونی ئه‌مه‌ریكا لێیان بتوانن خۆیان له‌سه‌ر پێ ڕابگرن و وه‌ك چۆن دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی لێ به‌ردان تووشی زۆر ته‌نگژه بوونه‌وه له 2017، به‌مشێوه‌یه ئه‌مه‌ریكا هه‌ردوو باشترین هاوپه‌یمانی له سووریا و عێراقیش له ده‌ست ده‌دا، بۆیه ئه‌گه‌ر واشنتن هاوپه‌یمانه‌كانی نه‌پارێزێت، چونكه توانای خۆپاراستنیان نییه، بۆیه ناچارن په‌نا بۆ وڵاتی تر ببه‌ن، تا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ڕووی ئابوورییه‌وه ژیانیان پارێزراو بكه‌ن، پێویسته واشنتن به قووڵی له‌و ڕاستییه بگات و پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی به‌رانبه‌ر ناوچه‌كه بكات، ده‌نا هه‌موو هاوپه‌یمان و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیشی له ناوچه‌كه له ده‌ست ده‌دات.