دادگای ئه‌مه‌ریكا حوكمی به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی و تا مانه‌وه‌ی له ژیان به‌سه‌ر ناشیكا برامبل سه‌پاند، به‌هۆی یه‌كلابوونه‌وه‌ی تۆمه‌تی كوشتنی هه‌ردوو كچه‌كه‌ی ماكایلا رۆبه‌رتسی 10 ساڵان و هانا رۆبه‌رتسی هه‌شت ساڵ.
ڕۆژی سێشه‌م دادگای ناوچه‌ی مونتروز به ناوی كیری یودر حوكمه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته خوێنده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه
ناشیكا دانی به داتاونه‌كه‌ی ناوه و هه‌ردوو كچه‌كه‌ی له ساڵی 2017 كوشتووه.
ڕۆژنامه‌ی لۆكالی تیلاراید دیلی بلانیت بڵاوی كرده‌وه، كه ته‌رمی هه‌ردوو كچه‌كه له ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا سیدان له نزیك كێڵگه‌یه‌كی شاری نوروۆد له باشووری ڕۆژئاوای ویلایه‌تی كۆلۆرادۆی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2017 دۆزرانه‌وه.
برامبل ئه‌ندامی گرووپێكی دینی توندڕۆ بووه به ناوی فامیلی و له كێلگه‌كه‌یه‌ك له ناوچه‌ی نوروود مه‌ریوانایان چاندووه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی ناوی ئالیك بلێر بووه.
ڕێبه‌ری ئه‌و ڕه‌وته دینییه توندڕۆیه مادانی سیویس پێشتر دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه كه ئه‌و دووكچه رووحێكی پاكیان نییه و بگره رووحێكی شه‌ڕانگێز و پڕ له ئه‌هریمه‌نیان هه‌یه، داوای له دایكیان كردبوو، كۆتایی به ژیانیان بهێنێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئه‌و ڕێبه‌ره ئاینییه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام دا و كۆتایی به ژیانی دوو كچه‌كه‌ی هێناوه.