ددانه‌كان یه‌كێك له ئه‌ندامه گرنگه‌كان و ئه‌ڕكیان هاڕینی خواردن و وردكردنیه‌تی، ئه‌مه‌یش به كارێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێ بۆ پرۆسه‌ی هه‌رسكردن، به‌ڵام زۆرجار تووشی جۆره‌ها گرفت و كێشه ده‌بن و یه‌كێك له كێشه مه‌ترسیداره‌كانیش بریتییه له مردنی ددانه‌كان، ئه‌و كێشه‌یه چییه و چۆن ڕێگری ده‌كه‌ن له ڕوودانی؟
ددانه‌كان ته‌نی ڕه‌ق و بێ گیان نییه، به‌ڵكوو له ناوه‌وه ده‌مار و مولووله‌ی خوێنی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه‌ی مێشك و ماسوولكه و ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته، ددانی مرۆڤ به مانا پزیشكییه‌كه‌ی بریتییه له ددانی ناگرنگ و له ده‌ستچۆ، ئه‌مه‌یش به‌هۆی كلۆربوون و ئازار و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕانی له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه به مردوو هه‌ژمار ده‌كرێ و هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ زیندووكردنه‌وه و سوود لێ وه‌رگرتنی جارێكی تر بوونی نامێنێت، به‌وهۆیه‌وه پزیشك ناچاره ددانه‌كه ڕاكێشێته ده‌ره‌وه تا له ئازاره‌كانی ڕزگارتان ببێت.
نیشانه‌كانی ددانی مردوو
ددانی مردوو دوو نیشانه‌ی هه‌یه، یه‌كه‌میان بوونی ئازاری زۆر و به‌رده‌وامه، دووه‌میشیان كلۆربوون و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕانیه‌تی، بۆ له‌ناوبردنیشی پزیشك سه‌ره‌تا ته‌نیا هه‌نگاوی بڕینی ده‌ماری ددانه‌كه ده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ڕووكه‌ش هه‌ر له شوێنی خۆی بمێنێته‌وه و په‌نا بۆ ده‌رهێنانی نابات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكی زۆر خراپ بێ و به ته‌واوی ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕا بێ، ئه‌وا چاره‌سه‌ری نییه و ده‌سبه‌جێ له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه ده‌رده‌هێنرێت.
هۆكاره‌كانی ئه‌م گرفته‌یش بۆ ڕزینی
ددانه‌كان به‌هۆی زۆر خواردنی شیرینی و نه‌شۆردن و پاكڕانه‌گرتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه، دووه‌میشیان بۆ به‌ركه‌وتنی زه‌بری به‌هێز و له‌قاندن و تێكدانی ڕه‌گ و شوێنی ددانه‌كه و زیانگه‌یاندن به كرۆكی ددان، ڕه‌نگه له ڕێی هۆكاری دووه‌م برینداربوونی ده‌م و زمانیشی لێ بكه‌وێته‌وه و به ته‌واوی زیان به سووڕی خوێنیش بگه‌یه‌نێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ددانت له‌م كاره‌ساته بپارێزیت، پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بگریته‌به‌ر.
یه‌كه‌م: شۆردنی ددانه‌كان ڕۆژی دووجار به هه‌ویری تایبه‌ت كه فلۆریدی تێدا بێ.
دووه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی كه شه‌كری تێدایه.
سێیه‌م: پێویسته شه‌ش مانگ جارێك سه‌ردانی پزیشكی ددان بكرێ.
چواره‌م: خۆت به دوور بگره له جوینی سه‌هۆڵ و ته‌نی سه‌خت و ڕه‌ق.
پێنجه‌م، هه‌رگیز ددانه‌كان بۆ هه‌ڵپچڕینی سه‌ری ده‌به و هه‌ر ته‌نێكی تر به‌كارمه‌هێنه.