نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ به تایبه‌تی به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك داده‌نرێ، ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكا ساڵانه نزیكه‌ی 140 هه‌زار كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به پێنجه‌م هۆكاری سه‌ره‌كی مردن له دنیا هه‌ژمار ده‌كرێ، گرنگترین هۆكاره‌كان جه‌ڵته‌ی دڵ له‌م خواره‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو.
جه‌ڵته‌ی دڵ دوو جۆری هه‌یه، یه‌كه‌میان نه‌گه‌یشتنه‌وه‌ی خوێنه به دڵ و دووه‌میشیان گیران و ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنه و نه‌ڕۆیشتنیه‌تی بۆ ئه‌ندام و شانه جیا جیاكانی به‌شێكی له‌ش.
هۆكاره‌كانی
یه‌كه‌م: جگه‌ره‌كێشان، دوو هێنده ئه‌گه‌ری جه‌ڵته زیاد ده‌كات بۆ كه‌سێك كه دووكه‌ڵی جگه‌ره هه‌ڵمژێت، یان جگه‌ره بكێشێت، هه‌مان مه‌ترسی هه‌یه و جیاوازیییه‌كی ئه‌وتۆی نییه، ئه‌گه‌ر بته‌وێ له جه‌ڵته‌ی دڵ دوور بیت، باشتره واز له كێشانی جگه‌ره بهێنیت.
دووه‌م: زۆر خواردنه‌وه‌ی كحوول، توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خواردنه‌وه‌ی بڕی زۆری كحوول زۆرترین زیانی هه‌یه، بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵیان به‌رزه و نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه، چونكه كحوول مه‌یینی خوێن زیاتر ده‌كات و وا ده‌كات سوڕی خوێن ناچالاك بێ و جه‌ڵته‌ی دڵ به‌مشێوه‌یه ئه‌گه‌ری ڕوودانی زۆر زیاتر ده‌بێت.
سێیه‌م: شێوازی ژیان، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به دیار ته‌له‌ڤزیۆن و كۆمپیوته‌ر دابنیشیت، یان له نێو جێ بمێنیته‌وه، ئه‌وا تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێن مه‌یین ده‌بیت، ئه‌مه‌یش په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و تووشی جه‌ڵته‌ی دڵتان ده‌كات، بۆیه پێویسته شێوازی ژیانتان هاوسه‌نگ بێ له نێوان جووڵه و پشوودان.
چواره‌م: كێشی زیاد و قه‌ڵه‌وی، یه‌كێكه له هۆكاره گرنگه‌كان، كه مرۆڤ تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سه‌ره‌نجام جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌كات، پێویسته ئه‌وانه‌ی كێشی جه‌سته‌یان زۆره، ڕوو له وه‌رزشكردن بكه‌ن، تا كێشی له‌شیان ئاسایی ببێته‌وه.