میران بوورهان، گۆرانیبێژى لاو، جیاواز لە کارەکانی پێشووی بەرهەمێک نوێ به‌ناوى "چاوشین" بڵاو ده‌كاته‌وه و له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له یوتیووب به‌رهه‌مه‌كه‌ى به شێوه‌ى ته‌نها ده‌نگ بڵاو كردووه‌ته‌وه، تاكو ئێسته 9,054 بینه‌رى هه‌بووه.
كلیپه‌كه‌ى میران به‌ناوى "چاوشین"ه، كه تێكست و ئاوازى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرامه، دابه‌شكردنى میوزیك له میسك و ماسترینگى عه‌لى شه‌ریف زاده‌یه، فۆتۆ هه‌ژیر هه‌ستیاره، كارى تۆمارى ده‌نگ له ستۆدیۆى میترۆنیۆم بۆ كراوه، له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكرییه‌وه.
زۆرسووپاسى ده‌كه‌م ڕێگه‌ى دام به‌رهه‌مه‌كه تۆمار بكه‌م و بیڵێمه‌وه
دەربارەی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى میران بوورهان له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى: "گۆرانیى چاوشین یه‌كێكه له گۆرانى ڕه‌سه‌ن و نه‌بووه‌كانى هونه‌رى كوردى، له منداڵیشه‌وه هه‌میشه له‌سه‌ر زارم بووه، پێشتر هونه‌مه‌ندى ناودارى كورد محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام گوتوویه‌تى، زۆرسووپاسى ده‌كه‌م ڕێگه‌ى دام به‌رهه‌مه‌كه تۆمار بكه‌م و بیڵێمه‌وه، سووپاس كه سات به‌ساتى تۆماركردنه‌كه‌ى ئاگاداربووه و ئه‌ركى له‌گه‌ڵم كێشا".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت میران به‌هۆى ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه زیاتر له لاى هه‌وادارانى و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره دروست بكات.
میران بوورهان له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و ده‌رچووی به‌شی ته‌لارسازیه، جگه له پیشه‌كه‌ی خۆی خۆشه‌ویستی و ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ میوزیك و وه‌رزش هه‌یه، یه‌كه‌م به‌رهه‌مى له ساڵى 2017 به‌ناى "نه‌گۆڕاوم" تۆمار كرد.