هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكا و كارل زیسی ئه‌ڵمانیای تایبه‌تمه‌ندی له بواری دیزاین و دروستكردنی هاوێنه‌ی بینین، گه‌یشتوونه‌ته هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر له بواری په‌ره‌پێدانی زیاتری چاوێلكه پێشكه‌وتووه‌كان.
یه‌كێك كارمه‌ندانی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه ئاشكرای كرد، كه ئه‌پڵ و كارل زیس به‌هاوبه‌شی كار ده‌كه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی چاوێلكه‌یه‌كی ناسك و واقیعی، كه ته‌كنیكی واقیعی خه‌یاڵی و پشتیوانیكردن به‌یه‌كه‌وه له‌و چاوێلكه‌یه كۆ ده‌كه‌نه‌وه.
ئێسته ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانیا چاوێلكه‌ی "ڤی ئاڕ وه‌ن پله‌س"ی خستووه‌ته بازاڕه‌وه، كه هاوشێوه‌ی ڤی ئاڕی سامسۆنگ و دی دریم ڤیۆی گووگڵه، كه له‌گه‌ڵ مۆبایله زیره‌كه‌كان پێوه‌ست ده‌كرێن و كاریان پێ ده‌كرێت.
مه‌به‌ست و ئامانجی ئه‌پڵ بۆ چوونه نێو دنیای بینین كارێكی نوێ نییه، پێشتر كه‌ناڵی بلۆمبێرگ بڵاوی كرده‌وه كه ئێسته كۆمپانیاكه تاوتوێی بازاڕه‌كانی چاوێلكه‌ی زیره‌ك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاوێلكه‌یه‌كی زیره‌ك بخاته گه‌ڕ و بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و چاوێلكه‌یه‌ی ئه‌پڵ پلانی به‌رهه‌مهێنانی بۆ داناوه، وێنه‌كان به كوالێتییه‌كی ڕوونتر له واقیع بڵاو ده‌كاته‌وه، زانیارییش له‌سه‌ر دیمه‌نه‌كان پێشان ده‌دات.