نیان عه‌بدوڵا خانمە گۆرانیبێژی ناسراو، له پێگه‌ى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینتساگرامه‌وه وێنه‌یه‌كى نوێى خۆى له وڵاتى ئه‌ڵمانیاوه بڵاو ده‌كاته‌وه و له‌وێوه باسى دیارگارییه‌كانى ده‌كات.
نیان عه‌بدوڵا له پێگەی تایبه‌تی خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كى بڵاو نه‌كراوه‌ى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هى كاتى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكییه له وڵاتى ئه‌ڵمانیا، له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیوویه‌تى، "شاری بەرلین شارێكی سادە بوو دووكان و بازاڕەكانی زۆر نزیك بوون لە دووكان و بازاڕی كوردستانەكەی خۆمانەوە بۆیە خۆشترین شارە لەلام".
ئێسته ته‌ندرووستى نیان به‌ره‌و باشتر چووه و له قۆناغى كۆتایى چاره‌سه‌ردایه
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" ئێسته ته‌ندرووستیى نیان به‌ره‌و باشتر چووه و له قۆناغى كۆتایى چاره‌سه‌ردایه، له نوێترین كاریشیدا كه به‌شداربوو كۆنسێترێكى گه‌وره‌ى هونه‌رى بوو كه ئه‌ویش وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك به‌شدارى تێدا كرد.
نیان عه‌بدوڵا خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ماوه‌یه‌ك به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، كاره هونه‌رییه‌كانی وه‌ستاند، به‌ڵام ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی باشه و ده‌ستی به ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری كردووه‌ته‌وه.