دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی، مایا دیاب تووشی چه‌ندان ڕه‌خنه و قسه‌ی هه‌وادارانی بووه‌وه، چونكه له سه‌رنجدانی وێنه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ستكاریى ڕه‌نگى پێستى كردووه و زیاتر خۆى ئه‌سمه‌ر نیشان داوه.
زۆر ده‌ستكارى جه‌سته‌ى ده‌كا
مایا دیاب هونه‌رمه‌ندی ناسراوی لبنانی، له هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاو كرده‌وه، له كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆكلیپی گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی كه تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كى له باره‌وه ئاشكرا نه‌كردووه. هه‌ودارانى ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى لێ ده‌گرن، زۆر ده‌ستكارى جه‌سته‌ى ده‌كا خه‌ریكى جوانى و ساده‌ییه‌كه‌ى نامێنێت.
ئه‌م وێنه‌یه‌ش به لای هه‌وادارانییه‌وه بووه‌ته جێی باس و به ناشیرین و جوانی ده‌ستكرد ناوی ده‌به‌ن، له كاتێكدا خۆی زۆر به ئاسایی قسه له‌سه‌ر ڕه‌نگى جه‌سته‌ى ده‌كات و هیچ به‌لایه‌وه گرنگ نییه ئه‌و ڕه‌نگى جه‌سته و پێستى ده‌گۆڕێت یان نه.
مایا دیاب گۆرانیبێژ و ئەكتەرە و لە 10ـی نۆڤێمبەری ساڵی 1978 لە لبنان لە دایك بووە، وەك سەرەتا بە نمایشكاری جلوبەرگ ناسرایەوە و لەو ڕێگەیەوە خۆی لە بواری گۆرانی و نواندن دۆزییەوە. پاشان لە تەلەڤزیۆندا وەك پێشكەكاری بەرنامەی هونەری "ستۆدیۆی هونەر" دەركەوت.
ئه‌و لە سەرەتای نەوەتەكانەوە گۆرانی دەڵێت و لە ساڵی 2007 یشدا وەك ئەكتەر لە سینەما دەركەوت. لە بواری خێرخوازیدا ڕۆڵی كاریگەری هەبووە و لە چەندان هەڵمەتی خێرخوازیدا بەشداریی كردووە، بۆ هاوكاریی نەخۆشانی شێرپەنجەی منداڵان ڕۆڵی زۆری لە لبناندا هەبووە. هەروەها لە چەندان هەڵمەتی هۆشیاریی بەشداریی كردووە، پێشتر ئەندامی گرووپی فۆر کاتس بووە کە تیپێکی خانمە گۆرانیبێژانی لبنانی بووە، مایا به هۆی جوانیی ڕووخسار و جه‌سته‌یه‌وه هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، به‌رده‌وام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاودێری ده‌كرێت و چاوه‌ڕێی وێنه و ڤیدیۆی نوێی لێ ده‌كه‌ن.