هەموو كەس وەك یەك تەمەنی هەڵدەكشێ، بەڵام هەموو كەس تەمەنیان هێندەی یەك نییە، هەروەها هەموو كەسیش وەك یەك پیر نابن، ڕەنگە زۆر كەسمان بینیبێ تەمەنی سەرووی 50 ساڵە و هێشتا لە 30 ساڵ دەچێ، بەپێچەوانەشەوە هەیە هێشتا گەنجە، بەڵام ڕووخساری زۆر پیرترە، ئەمە هۆی چییە؟
لە توێژینەوەیەكی زانستیدا كە لە ئەمەریكا ئەنجام دراوە، گرووپێك كەسی تەمەن 38 ساڵی تێیدا بەشدار بوون و دەركەوتووە لە رووی تەمەنی بایلۆژییەوە، هەندێكیان لە 28 ساڵ و هەشیان بووە لە 61 ساڵ چووە.
ئه‌گه‌ر ئاگات له ته‌ندروستیی گورچیلە، جەرگ، سییەكان، سیستمی بەرگریی لەش، خۆراك، كۆڵیسترۆڵ، تەندروستیی دڵ و كرۆمۆسۆمەكان هه‌بێ، زوو پیر نابیت
توێژەران 18 پێوەریان دەستنیشان كردووە كە كاریگەرییان لەسەر پیربوون و گۆڕانكاری فیسیۆلۆژییانەی جەستە هەیە، ئەو پێوەرانەش پێوەندییان بە تەندروستیی گورچیلە، جەرگ، سییەكان، سیستمی بەرگریی لەش، خۆراك، كۆڵیسترۆڵ، تەندروستیی دڵ و كرۆمۆسۆمەكانەوە هەیە.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن ته‌ندروستی ئه‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌یان ڕابرگن، دڕه‌نگتر كاریگه‌ریی پیرییان به‌سه‌ره‌وه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌متر ده‌ركه‌وت له‌و ته‌مه‌نه ڕاسته‌ی هه‌یانه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌وانه‌ی تووشی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك بوون له كۆئه‌ندامه جیاوازه‌كانی جه‌سته‌یان، زووتر پیربوون زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ریاندا.
بە گوێرەی توێژینەوەكە، كەسانێك هەن، تەمەنی بایلۆژییان هیچ كاتێك هاوڕێك نییە لەگەڵ تەمەنی كاتی‌یان و ئەمەش لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت.