نه‌خێر، ئه‌و زانیارییانه‌ی تا ئێسته بڵاو كرابوونه‌وه كه خواردنه چه‌وره‌كان، ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی، ڕاست نین، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وبوونی مرۆڤ، شتێكی تره.
توێژینه‌وه پزیشكییه نوێیه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه كارێكی هه‌ڵه مرۆڤ خۆی له خواردنی چه‌ور و گۆشت و سووركراوه‌كان بگرێته‌وه، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌وانه ده‌بێ له پێكهاته‌ی خواردندا هه‌بن و پێویستن بۆ ته‌ندروستی مرۆگ، هه‌رگیز ئه‌وانه هۆكاری قه‌ڵه‌ویش نین، به‌ڵكوو ڕێژه‌ی كالۆری ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی.
هه‌ر مرۆڤێك، ده‌بێ بزانێ ڕۆژانه چه‌ند ده‌جووڵێ و به ڕێژه چه‌ند كالۆری پێویسته، ده‌بێ ئه‌وه‌نده خواردن بخوات، هه‌ر خواردنێك بخۆی، ماده‌م ڕێژه‌ی كالۆرییه‌كه‌ی له ڕێژه‌ی جووڵه‌ت زیاتر بیت، قه‌ڵه‌وت ده‌كات.
هه‌رچه‌نده خواردنی چه‌ور بخۆی، هێنده‌ی شیرینی كاریگه‌ریی خراپی نییه
پزیشكه‌كان هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته ئه‌و خواردنه‌ی ڕۆژانه مرۆڤ ده‌یخوات، پێویسته بریتی بێت له جۆره‌كانی ڤیتامین، پڕۆتین، چه‌وری، هۆڕمۆنات، ئاسن و هه‌موو پێكهاته‌كانی چونكه جه‌سته پێویسته به هه‌موویانه و نابێ هیچیان فه‌رامۆش بكرێ، به‌ڵام ده‌بێ ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌ی، ئه‌و خواردنانه‌ی كالۆرییان زۆر تێدایه، به‌و ڕێژه‌یه بیخۆیت كه زیان به ته‌ندروستی نه‌گه‌یه‌نێت.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن، له‌نێوان ئه‌وه‌ی كامیان زیانی زۆرتره، خواردنه چه‌وره‌كان وه‌ك گۆشت یان خواردنه كاربۆهیداتییه‌كان (شیرینه‌كان)، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، زیانی خواردنه شیرینییه‌كان، دوو هێنده‌ی خواردنی چه‌وره، بۆیه پێویسته ئۆباڵی قه‌ڵه‌وبوون و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره، له‌پێشدا بخرێته سه‌ر شیرینی دواتر چه‌وری، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌یه كه چه‌ندان ساڵه به پێچه‌وانه باس ده‌كرێت.