نانسی عەجرەم، خانمە گۆرانیبێژی ناودارى لبنانی، له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، له ماڵه‌كه‌ى خۆى یاریى له‌گه‌ڵ كچه بچووكه‌كه‌ى ده‌كات، ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێى باسى میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماویه‌ك پێش ئێسته ته‌ندرووستیى ئه‌م كچه بچووكه‌ى له مه‌رگ نزیك بووبووه‌وه.
نانسى زۆر دڵخۆشه به باش بوونى ته‌نردووستى كچه‌كه‌ى
وه‌ك ئه‌وه‌ى له ڤیدیۆكه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه، نانسى زۆر دڵخۆشه به باش بوونى ته‌نردووستى كچه‌كه‌ى و یارى له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام هیچ ورده‌كارى تر‌ى له‌باره‌ى ته‌ندروستى كچه‌كه‌ى نه‌نوسیووه.
به‌وهۆیه‌وه ڤیدیۆكه‌ى نانسى عه‌جره‌م له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه.
نانسی نەبیل عەجرەم ته‌مه‌نى /36 ساڵه/ لە یەکێک لە خێزانە (کریستیان)ـەکان لە ناوچەی ئەجرەفـی لە بەیرووتـی پایتەختی لبنان لەدایک بووە، نانسی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی عەرەبـی لبنانییە، لە دەستپێکی کارەکانی نانسی بە گۆرانییەکانی "أخاصمک ئا" و "یا سلام" وە "یا ونص" بە جیھان ناسێنرا، نانسی دووجار خەڵاتی مۆسیقای جیھانیی (World Music Award) ی بەدەست ھێناوە، نانسی جگە لە کاری گۆرانیچڕین، کاری تەلەڤزیۆنی کردووە وەک لیژنەی ھەڵسەنگاندن، ئەویش لە بەرنامەی عەرەب ئایدل و به‌رنامه‌ى "زه ڤۆیس" كیدسى عه‌ره‌بى.