كه‌سایه‌تی و ڕه‌وشت و بیركردنه‌وه و باوه‌ڕی مرۆڤ به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگیر نییه و هه‌موو كه‌سێك خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆیه‌تی، بێگومان ژینگه و په‌روه‌رده و بیركردنه‌وه و باوه‌ڕ و كۆمه‌ڵگا و توانا و به‌هره‌ی كه‌سه‌كان ڕۆڵی گه‌وره ده‌گێڕن له دروستكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ، له خواره‌وه شه‌ش تایبه‌تمه‌ندی ده‌خه‌ینه ڕوو كه ته‌نیا له كه‌سانی فه‌یله‌سووف و دانا بوونیان هه‌بووه و ئه‌گه‌ر تۆیش ئه‌و خاڵانه له كه‌سایه‌تیت هه‌یه، پێویست ناكات دوو دڵ بیت و دڵنیابه كه كه‌سێكی ژیر و دانای و پێویسته په‌ره به به‌هره‌كانت بده‌یت.
یه‌كه‌م: چێژ له كرداری سه‌رشێتانه و منداڵانه ده‌بینن، كه‌سانی بیرمه‌ند و دانا ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیان بگاته 100 ساڵیش و تا دوا هه‌ناسه‌یشیان ناتوانن وه‌كو مرۆڤه‌كانی تر بژین، به‌ڵكوو هه‌میشه كاری سه‌رشێتانه و منداڵانه و باوه‌ڕ و بۆچوونی سه‌رنجڕاكێش و پێكه‌نیناوییان هه‌یه و واته مێشكیان وه‌كو سه‌رده‌می منداڵی ماوه‌ته‌وه و دڵیان پاكه و ڕێ ناده‌ن كه ژینگه جۆراوجۆره‌كان و بێزاركردنیان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروست بكات و به جۆرێكی تر كه خودی خۆیان نه‌بێ ڕه‌فتار بكه‌ن و نمایش بكه‌ن، به‌ڵكوو خودی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان چۆنه به‌شێوه‌یه‌كی جۆرێك له كۆمیدی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و هیچ شه‌رمێكیشیان نییه و گوێ به قسه‌ی خه‌ڵك ناده‌ن، به‌ڵكوو بۆچوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن ئه‌گه‌ر قبووڵنه‌كراو و نه‌شیاویش بێت.
هه‌میشه وه‌ك منداڵ ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و كاری سه‌رشێتانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
دووه‌م: به‌رهه‌ڵستی سیسته‌م و نه‌ریته باوه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌سانی بیرمه‌ند و دانا هیچ كات ناتوانن بچنه سه‌ر باوه‌ڕ و نه‌ریت و سیسته‌م و چوارچێوه كه بۆیان دیارییكراوه، به‌ڵكوو هه‌میشه خۆیانن ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێیه‌تی، بێ زیانگه‌یاندن به ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان و به‌زاندنی سنووری ئازادی ئه‌وان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، هه‌موو سیسته‌مه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و هه‌رگیز باوه‌ڕیان به‌وه نییه، كه سیسته‌می فێركردن و زانكۆ و كۆمه‌ڵگا و حكوومه‌ت و سیاسه‌ت و ئابووری و مووچه ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ ئه‌وان دروست ده‌كات، بۆیه زۆرجار ده‌رفه‌تی زۆر گه‌وره و قازانجی زۆر گه‌وره‌یان ده‌كه‌وێته ده‌ست، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به قبووڵكردنی ده‌چنه ژێر باری سیسته‌مێكه‌وه ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و ئاماده نین قبووڵی بكه‌ن.
سێیه‌م: كه‌سایه‌تییه‌كی جیاواز، دانایان هه‌میشه كه‌سایه‌تیییه‌كی دوو دیو و دوو ڕوویان هه‌یه، دیوێكی تاریك و دیوێكی ڕۆشن و ئارام، تا له ژیاندان هه‌میشه دیوی دووه‌می خۆیان پێشان ده‌ده‌ن، هیچ كات باوه‌ڕیان به دیوه تاریكی و تووڕه‌یی و گرژییه‌كان نییه، ته‌نیا له حاڵه‌تێك نه‌بێ كه فشاری بێ سنووریان له‌سه‌ر دروست بكرێ و سته‌می گه‌وره‌یان لێ بكرێ، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ته‌نیا كاردانه‌وه‌ی گوته‌یان هه‌بێ، نه‌ك باوه‌ڕبوون به شه‌ڕ و زۆرانبازی كردن له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كانیان.
چواره‌م: ڕقیان له ئاڵۆزی و ده‌نگی به‌رزه و زۆر قسه‌كردن و كه‌م كاركردنه، هه‌میشه ده‌یانه‌وێ ژینگه‌یه‌كی ئارام دروست بكه‌ن و به به‌رده‌وامیش له ژینگه ئاڵۆز و پڕ له بۆڵه‌بۆڵ و ژاوه‌ژاو ڕا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ریش خۆیان بگرن و تێیدا بمێننه‌وه ناتوانن بۆ هه‌میشه قبووڵی بكه‌ن، مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكی پێویست بێ، ده‌نا به‌رگه‌ی ژاوه ژاو و زۆر بێژی ناگرن و ئه‌م دۆخه به ته‌واوی نیگه‌رانیان ده‌كات و فشار و سترێسی ده‌روونی زۆریان بۆ دروست ده‌كات و ڕێ نادات به وردی بیر بكه‌نه‌وه و كار بكه‌ن و باوه‌ڕه‌كانی خۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن.
پێنجه‌م: بیركردنه‌وه‌یان ئازاده، هیچ كات پێوه‌ست نین به ئایدلۆجیا و ڕه‌وت و ڕێبازێكه‌وه، به‌ڵكوو هه‌میشه بیركردنه‌وه و ده‌سپێشخه‌ری خۆیان هه‌یه بۆ دۆخه‌كان، كه جیایه له‌گه‌ڵ بۆچوون و چوارچێوه یاسایی و سنووره‌كان، بگره زۆربه‌ی جاریش به ته‌واوی نوێ و جیاوازه و ده‌رخه‌ری كه‌لێن و كه‌موكوڕی بیر و باوه‌ڕ و ئایدلۆجیا و سیسته‌م و چوارچێوه و سنووره باوه‌كانه.
توانای شاردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كانیان نییه و ڕوون و شه‌فافن و ڕقیان له ئاڵۆزی و ده‌نگی به‌رزه
شه‌شه‌م: ڕوونن و به ئاسایی كاریگه‌ری ماندوویه‌تی و ڕه‌شبینی له‌سه‌ر ڕووخساریان ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وان ناتوانن خۆیان بشارنه‌وه، كاتێك بێتاقه‌تن وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دابێ و هیچ شتێك بوونی نه‌بێ، قاقای پێكه‌نین لێ بده‌ن، بێگومان وه‌كو منداڵێك توانای نمایشیان نییه و به ئاسایی كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ڵوێست و دۆخه ناله‌باره‌كان به‌سه‌ر ڕووخساریان ده‌رده‌كه‌وێ، ڕه‌نگه ئه‌مه‌یش زۆر كێشه‌یان بۆ دروست بكات، چونكه له جیهانی ئێسته ده‌بێ مرۆڤ خۆی بشارێته‌وه و به ئاسایی خاڵه لاوازه‌كانی ده‌رنه‌خات، به‌ڵام ئه‌وان گوێ به‌وه ناده‌ن، له هه‌ر شوێنێك ڕێز له بیركردنه‌وه و باوه‌ڕیان نه‌گیرا و ناڕه‌حه‌تبوون ئاماده‌نین لێی بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر زیانی زۆریش بكه‌ن، جێی ده‌هێڵن و ڕوو له شوێنێكی تر ده‌كه‌ن، یان هه‌ندێجاریش ڕوو له گۆشه‌گیری و دووركه‌وتنه‌وه له مرۆڤ ده‌كه‌ن.