كرێكارانی میسڕ له كاتی كاركردن، په‌رستگه‌یه‌كی شاراوه‌ی كۆنیان دۆزییه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی دروستكراوه و مێژووی دروستكردنیشی بۆ دوو هه‌زار و 200 ساڵ پێش ئێسته و بۆ سه‌رده‌می فیرعه‌ون به‌تلیمۆسی چواره‌می فه‌رمانڕه‌وای ئه‌وكاتی میسڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
په‌رستگاكه له ناوچه‌یه‌كی كۆنی شاری تمای باكوری ناوچه‌ی سوهاجی میسڕ له‌سه‌ر كه‌ناری ڕۆژئاوای ڕووباری نیل دۆزراوه‌ته‌وه، دوای دۆزینه‌وه‌یشی تیمێكی شوێنه‌وارناس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و كنه‌وپشكنینی شوێنه‌كه كردووه، دیواره‌كانیان به ئاراسته‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و باكور و باشوور دۆزیوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر دیواره‌كانیش زۆرترین نه‌خشه‌ی خوداوه‌نده‌كانی میسڕ به گشتی و خواوه‌ند "حابی" به تایبه‌تی له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه.
په‌رستگاكه به نهێنی و شاراوه ناوده‌برێ، چونكه له شوێنێكی نادیار و نهێنی دروستكراوه و مێژووه‌كه‌ی زیاتر له دوو هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه
جیا له‌وانه وێنه‌ی چه‌ندان باڵنده‌ی جۆراوجۆر و ناوی فیرعه‌ون به‌تلیمۆسی چواره‌م له‌سه‌ر دیواره‌كان نووسراوه و سه‌ره‌تا كرێكاران له 30 ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر دۆزیانه‌وه، به‌م دواییه پاش ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كه ده‌ستی پێكرد، توانرا سه‌رده‌می دروستكردنی بدۆزرێته‌وه و نه‌خشه‌ی سه‌ر دیواره‌كانیش دیار بكرێن و تا ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه.