تووشبوون به
شێرپه‌نجه‌ی سنگ یه‌كێكه له گرفته باوه‌كان كه خه‌ڵكێكی زۆر به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆ دووركه‌وتنه‌وه له تووشبوون به‌م كاره‌ساته پێویست ناكات هه‌موو كات پكشنین و ده‌رمان بخۆن، به‌ڵكوو به دانانی ئه‌م خۆراكانه له سیسته‌می خۆراكی ڕۆژانه‌تان ده‌توانن ڕێ له تووشبوون به‌م شێرپه‌نجه مه‌ترسیداره بگرن.
گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕێ له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سنگ ده‌گرن
یه‌كه‌م: سه‌وزه پڕ گه‌ڵاكان بڕێكی زۆر پێكهاته‌ی سروشتی تێدایه و ڕێ له گه‌شه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌گرێ، به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆری پێكهاته‌ی ئیسترۆجین وا ده‌كات مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سنگ زۆر كه‌م ببێته‌وه.
دووه‌م: چه‌وری ماسی، پێویسته ژنان به به‌رده‌وامی ڕۆنی ماسی یان گۆشتی ماسی بخۆن، به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌فته‌ی دووجار خواردنی ماسی پێویسته، توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه چه‌وری ماسی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سنگ به ڕێژه‌ی 32% كه‌م ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: زه‌یتی زه‌یتوون، ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی خۆراكی و دژه‌ئۆكسید كه ڕێ له گه‌شه‌ی گرێ شێرپه‌نجه‌یی ده‌گرێ و ناوه‌رۆكێكی به‌رزی پێكهاته‌كانی خۆراكی تێدایه و ئۆكسان له جه‌سته كه‌م ده‌كاته‌وه و خانه‌كانی له‌ش به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه، مانه‌وه‌ی خانه‌كان به ته‌ندروستی، ڕێیه‌كی زۆر به‌هێزه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له تووشبوون به شێرپه‌نجه.
یه‌كێكه له جۆره باوه‌كانی شێرپه‌نجه و خۆراك ڕۆڵی سه‌ره‌كی له دروستكردنی ده‌بینێت
چواره‌م: ته‌ماته، بڕێكی زۆر لیكۆپهینی تێدایه كه دژه‌ئۆكسیدێكی به‌هێزه و زیاتر له ڕه‌نگه سوورهكهیدا كۆ ده‌بێته‌وه و جه‌سته‌ی مرۆڤ له تووشبوون به جۆره‌كانی شێرپه‌نجه ده‌پارێزێ و ڕێ له گه‌شه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌گرێت.