گەنجێک لە دهۆک لەناو دوکانەکەی کە تایبەتە بە فرۆشتنی جلوبەرگی ژنان، کتێبخانەیەکی گەورەی کردووەتەوە و وەک خۆی ئاماژەی پێ دەدات، دەیەوێت لەو رێگەیەوە
ژنان لە کتێب نزیک بکاتەوە.
ئەو کچە گەنجە ناوی رۆژڤین خالیدە و بۆ "وشه" دەڵێ، ماوه‌ى
ساڵێكه ده‌ستى كردووه به كارى بازرگانى و فرۆشتنى جلوبه‌رگى مودێڵ و فاشیۆن له
سه‌نته‌رى شارى دهۆك.
زیاتر روونی دەکاتەوە، به مه‌به‌ستى وشیاركردنى تاكه‌كانى كومه‌ڵگا
به تایبه‌تى ژنان و زیادكردنى سه‌ردانكه‌رانى بازاڕه‌كه‌م، كتێبخانه‌یه‌كم له‌ناو
دوکانەکەمدا کردەوە.
ئامانجمە رێگەی دەستکەوتنی کتێب بۆ ژنان ئاسان بکەمەوە
"ئامانجم ئەوەیە رێگەی دەستکەوتنی کتێب بۆ ژنان ئاسان بکەمەوە،
چونکە بەشی زۆری ژنان بەهۆی سەرقاڵییان بە ژیانی رۆژانە و نەبوونی کتێبخانەی
تایبەت بە ژنان لە شارەکەدا، لە خوێندنەوە بێبەش بوون" رۆژڤین خالید وای گوت.
له كتێبخانه‌ى رۆژڤین نزیكه‌ى هه‌زار كتێب به چه‌ندان ناونیشان و سێ
زمانى كوردى، عه‌ره‌بى و ئینگلیزى هه‌یه، کتێبەکان لەبوارەکانی په‌روه‌رده‌ى خێزان،
ژنان، په‌روه‌رده‌ى منداڵ، مێژوو و گه‌شه‌پێدانى مرۆیى و کۆمەڵێک بواری ترن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى