رێكخه‌رى كاروبارى مرۆیى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشبینى كرد، هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات بارودۆخى مرۆیى خراپتر بكات و ئاشكرایشى كرد، ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌مه‌ریكا داویه‌تى پشتكردنه له كورد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م،
بانوس مۆمسیس رێكخه‌رى كاروبارى مرۆیى له رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاند پێشبینى ده‌كه‌ن هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان بارودۆخى مرۆیى خراپتر بكات.
<
نازانین چى روو ده‌دات، به‌ڵام خۆمان بۆ خراپتر ئاماده ده‌كه‌ین
>
مۆمسیس گوتى "نازانین چى روو ده‌دات، به‌ڵام خۆمان بۆ خراپتر ئاماده ده‌كه‌ین" دووپاتیشى كرده‌وه رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانى سووریا له پێوه‌ندىدایه.
له‌باره‌ى ئه‌و ره‌زامه‌ندییه‌ى ئه‌مه‌ریكا به توركیاى داوه، ئه‌م به‌رپرسه‌ى نه‌وته یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراى كرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م بڕیاره ئاگادار نه‌كراوه و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌مه‌ریكایش به پشتكردنه كورد ده‌زانن كه به‌هێزترین هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا بووه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ كۆشكى سپى رای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هیچ پاڵپشتییه‌كى ئه‌و هێرشه ناكات كه توركیا ده‌یكاته سه‌ر ناوچه‌كانى باكور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا، جگه له‌مه‌یش هه‌موو هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه سنوورییه‌كانى نێوان توركیا و سووریا ده‌كشێنرێنه‌وه.