وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا له راگه‌یاندراوێكدا هۆشدارى به توركیا ده‌دات له‌وه‌ى هیچ كارێكى تاكڕه‌وانه له سووریا نه‌كات كه دژى به‌رژوه‌ندییه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژی داعش بێت.
دواى بڕیارى كشانه‌وه‌ى به‌شێك له هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سنووره‌كانى توركیا، وه‌ك پێشینییه‌ك بۆ ئۆپراسیۆنى سه‌ربازیى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا له راگه‌یاندراوێكدا توركیا ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به‌شێكى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا له لایه‌ن ئاژانسى "
رۆیته‌رز" بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ده‌بێت توركیا خۆى له هه‌ر كارێك به دوور بگرێت كه دژى به‌رژوه‌ندییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش بێت.
فڕه‌نسا: نابێت توركیا كارێك له دژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بكات
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه ده‌بێت له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا، چه‌ندان تیرۆریستى بیانى گیراون و ده‌بێت له‌وێ دادگایى بكرێن تا ددان به تاوانه‌كانیان بنێن.
ئه‌مڕۆ به‌یانى دواى راگه‌یاندنى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له دوو خاڵى سنوورى له رۆژئاواى كوردستان، رێكخه‌رى كاروبارى مرۆیى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توركیاى له‌وه ئاگادار كرده‌وه هه‌ر ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى ئه‌گه‌رى هه‌یه بارودۆخى مرۆیى له سووریا خراپتر بكات.