به‌رێوبه‌ری پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان ڕاى گه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كی دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكوومه‌ت دیاری بكات و بیان داته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، حه‌وتى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، به‌شار عه‌لى به‌رێوبه‌ری پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی به‌لێنده‌رانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كی دامه‌زراندووه تایبه‌ت به قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاری ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تییه رێكخستنه‌وه‌ى قه‌رزی سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
قه‌رزه‌كان فه‌رمانبه‌ران و به‌ڵێنده‌ران و قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌گرێته‌وه
ڕوونیشى كرده‌وه كه قه‌رزه‌كان هی فه‌رمانبه‌ران و به‌ڵێنده‌ران و قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌گرێته‌وه و هه‌مووى یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
" له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی قسه‌مان كردووه و ئه‌وانیش باسیان له‌وه كرد بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان چاوه‌رێی به‌غدا ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتینه رێككه‌وتن كێشه‌ی هه‌موو قه‌رزه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و قه‌رزی به‌لێنده‌رانیش ده‌ده‌ینه‌وه" به‌رپرسه‌كه‌ى به‌ڵێنده‌ران واى گوت.
تا ئێسته به‌ته‌واوى قه‌رزه‌كانى سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌زانراوه، به‌ڵام جگه له پاره‌ى كۆمپانیاكان مووچه‌ى چه‌ند ساڵێكى فه‌رمانبه‌رانیش لاى حكوومه‌ت پاشه‌كه‌وت كراوه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم