دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى توند ده‌داته توركیا، له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى خاكه‌كه‌ى خۆى و به ئاڕاسته‌ى سووریا هه‌ر هێرشێكى سه‌ربازی و داگیركارییه‌ك بكات.
له هۆشدارییه‌كه‌ى كه كه‌مێك پێش ئێسته له ڕێگه‌ى پێگه‌ى تابه‌تیى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى
تویته‌ر به شێوه‌یه‌كى توند نووسیویه‌تى، "توكریا له ڕووى سه‌ربازى هه‌ر هێرشێك ببات من ده‌مه‌وێت به ڕوونى به ئه‌نقه‌ڕه بڵێم ئابوورییه‌كه‌ت وێرانتر ده‌كه‌م."
توركیا له سوریا هه‌ر كارێك ئه‌نجام بدات.. ئابوورییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی وێران ده‌كه‌م
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر ده‌ڵێت، "وه‌ك پێشتر به‌توندی باسم كردووه، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌كه‌ر توركیا له سوریا هه‌ر كارێك ئه‌نجام بدات كه سنوور ببه‌زێنێت، ئابوورییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی وێران ده‌كه‌م و ده‌یسڕمه‌وه، پێشتریش ئه‌و كاره‌م كردووه، بۆیه پێویسته توركیا و ئه‌وروپا و وڵاتانی تر گرنگی به چه‌كداره گیراوه‌كانى داعش و خێزانه‌كانیان بده‌ن، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كارێكی كردووه كه كه‌س نه‌یكردووه و كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌وانی تر به‌رپرسیارێتی خۆیان له پارێزگاریكردنی خاكه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ بگرن".
شایه‌نى باسه به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر دوو ناوچه‌ى سه‌رێكانى و گرێسپى له نزیك سنوورى توركیا كشانه‌وه ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى هه‌سه‌ده لێ كه‌وته‌وه، چونكه خۆى به هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت.
كۆشكى سپى راى گه‌یاند كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندى به ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى توركیاوه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا نه پاڵپشتى ئۆپراسیۆنه‌كه ناكات.
چه‌ند رۆژێكه به‌رپرسانى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى ده‌كه‌ن له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات، له‌وانه ئه‌ردۆغان چه‌ند جارێك باسى له‌وه كردووه، وڵاته‌كه‌ى ناتوانێ چیتر چاوه‌ڕوانى جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه بكات كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامى داوه، بۆیه ده‌یه‌وێ به ته‌نیا هه‌ڵسوكه‌وت بكات.