خوێ یان كلۆریدی سۆدیۆم، بریتییه له پێكهاته‌یه‌كی كیمیایی ئه‌گه‌رچی به زۆری به شێوه‌یه‌یك سرووشتی دروست ده‌بێ و له شێوه‌ی كڵۆی بچووك و گه‌وره خۆی ده‌نوێنێ و ڕه‌نگی سپییه‌كی بۆره، له ئاوی ده‌ریاكان به تایبه‌تی ئه‌وانی زۆر سوێرن ده‌رده‌هێندرێت. چه‌ندان بیرۆكه‌ی جیاواز له‌سه‌ر خوێ بڵاو بوونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌وانه، گوایه هۆكاری قه‌ڵه‌وییه، به‌ڵام ئه‌م زانیارییه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
له توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانكۆی "فاندربێڵت"ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامی داوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مه‌رج نییه هه‌میشه زۆر خواردنی خوێ، ببێته هۆكاری تینوێتی، به‌ڵكو هۆكاره بۆ زۆرمیزكردن، ئه‌مه‌ش به توانه‌وه‌ی چه‌وریی جه‌سته و گۆڕینی به ماده‌یه‌كی شل كه له ڕێی میزه‌وه دێته ده‌ر.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی كه توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی پێشتره كه له‌سه‌ر خوێ ئه‌نجام دراون و وایان نیشان داوه، زۆر خواردنی خوێ ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێشی جه‌سته، چونكه وا ده‌كات ئاوێكی زۆر له جه‌سته‌دا بمێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی تا ئێسته سه‌باره‌ت به خوێ و پێوه‌ندی به قه‌ڵه‌وبوونه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕاست نه‌بووه
یه‌كێك له به‌ڵگه‌كانی توێژینه‌وه‌كه باسیان كردووه، خواردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له ڕێی مانگی ده‌ستكرده‌وه ده‌چنه بۆشایییه‌كانی ئاسمان، ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی میز نه‌كه‌ن، ئاویان كه‌م خواردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌ی میزكردنیان له‌جیاتی كه‌م بكات، زیادی كردووه، چونكه ئه‌وه‌ی هاتووه‌ته ده‌ر، توانه‌وه‌ی چه‌وریی جه‌سته‌یان بووه.
بۆ تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، خواردنی پڕخوێیان داوه به مشك، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه زۆرترین كالۆریان خه‌رج كردووه.
وێڕای ئه‌م ئه‌نجامه نوێیانه، توێژه‌ران هه‌میشه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنی خوێ له ڕۆژێكدا نابێ له شه‌ش گرام زیاتر بێت، چونكه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك.