دوابەدوای دووباره‌چوونه‌وه سه‌ر شه‌قامى خۆپێشانده‌ران و ڕێگرتن له پەرەسەندنی خۆپێشاندانەكان لە بەغدا و شارەكانی تر، حكوومەتی عێراق بڕیاریدا له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو به‌فه‌رمى خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ڕابگرێت له %75ى شاره‌كان.
به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى
میدیایى عێراقى، كه‌مێك پێش ئێسته حه‌وتى ئۆكتۆبه‌ر خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بۆ به‌شێكى ناوچه‌كانى عێراق به‌كارخرایه‌وه ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى بۆماوه‌ى شه‌ش ڕۆژ زیاتره به‌فه‌رمى خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ڕاگریرا له %75ى شاره‌كانى عێراق.
راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت هاوكات بوو لەگەڵ بەردەوامی ناڕەزایەتی خۆپێشاندەران كە لە بەغدا و شارەكانی تر لە ڕۆژی سێشەمەوە ڕژاونەتە سەر شەقامەكان و داوای باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و ڕەخساندنی هەلی كار دەكەن.
رِاگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لە شارەكانی عێراق هەرێمی كوردستانی نەگرتووەتەوە
راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لە شارەكانی عێراق، هەرێمی كوردستانی نەگرتووەتەوە و تا ئێستە ئەو خزمەتگوزارییە لە كوردستان بۆ بەكارهێنەران بەردەستە، ئەمەش بۆ سەربەخۆی ژێرخانی هێڵی ئینتەرنێت لە كوردستان دەگەڕێتەوە.
سێشەمی ڕابردوو هەزاران كەس لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا و ژمارەیەك شار و شارۆكەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ڕژانە سەر شەقامەكان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر دۆخی خراپی بژێوی و بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان كە تا ئێستە حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی نەیتوانیوە سێیەكی بەرنامەی حكوومەتەكەی جێبەجێ بكات، تاكو ئێسته به‌و هۆیه‌وه ژمارەیەکى زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتووه‌ته‌وه.