عاسى حلانى هونه‌رمه‌ندى ناودارى لبنانى ئاشكراى كردووه، له داهاتوودا له‌به‌رنامه‌ى خۆشترین ده‌نگى منداڵان به‌شدار ده‌بێت و ڤیديۆیه‌ك له‌سه‌ر ته‌ندروستیى ئاشكرا ده‌كات.
هونه‌رمه‌ندى ناودارى لبنانى عاسى حلانى پێشتر ڕاى گه‌یاندبوو، كه به موعجیزه له مردن ڕزگارى بووه، به‌هۆى ڕووداوێكه‌وه تووشى له‌بیرچوونه‌وه‌یش بوو به شێوه‌یه‌كى كاتی.
له چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوو له ڕووداوێكدا عاسی حلانی گۆرانیبێژی لبنانی كه ناسراویشه به سوارچاكی گۆرانی عه‌ره‌بی، له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه و له مردن گه‌ڕایه‌وه به موعجیزه ڕزگارى بوو.
به‌مزووانه به‌رهه‌مى نوێیشى ده‌بێت
میدیاى
لبنان 24 له نوێتریدا هه‌واڵیدا ئاشكراى كردووه كه عاسى ئێسته ته‌ندرووستى زۆر باشتر بووه و یه‌كێكیشه له داوه‌رانى خۆشترین ده‌نگى منداڵان، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه به‌مزووانه به‌رهه‌مى نوێیشى ده‌بێت بۆ بڵاو كردنه‌وه.
باسى له‌وه‌یش كردووه كه ئه‌و ئێسته خه‌ریكى تۆماكردنى ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌كه‌ناڵى MBC و به هه‌واداره‌كانى ده‌ڵێت ده‌نگى خۆش و تایبه‌ت له به‌شى نوێى خۆشترین ده‌نگ ده‌رده‌كه‌ون.
عاسى حه‌لانى، ته‌مه‌ن /49 ساڵه/ لە لبنان لە دایکبووە و لەساڵی 1991 ەوە تا ئێسته بەردەوامە لە کارە هونەرییەکانی و خاوەنى دەیان بەرهەمی هونەرییە، كچ و كورشه‌كه‌ى وه‌ك خۆى له وڵاته‌كه‌ى كه‌سانى نواجارن به‌هۆى كاره هونه‌رییه‌كانیانه‌وه.