"پاشه‌كشه ناكه‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌سبه‌رداری خۆپێشاندانه‌كان نابین، ماوه‌ی 16 ساڵه له ده‌سه‌ڵاتداران گه‌ڕان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستگۆ بن و خزمه‌تی عێراق بكه‌ن، به‌ڵام ئێسته واده‌كه كۆتایی هات و قبووڵی ناكه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له خۆپێشاندان تا خستنی حكوومه‌ت" ئه‌مه قسه‌ی عه‌لی حوسێنه یه‌كێك له خۆپێشانده‌رانی به‌غدا.
عه‌لی حوسێن ته‌مه‌نی 28 ساڵه و له گه‌ڕه‌كی شه‌عبی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ده‌ژی كه زۆرینه‌ی شیعه‌ن و بۆ "ساسه‌پۆست" گوتی، گه‌نجان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان تا ڕژێمی سیاسی عێراق له ده‌سه‌ڵات نه‌خه‌ن، كه به‌رپرسه له دزین و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌دان ملیار دۆلار له قووتی گه‌ل.
خۆپێشاندانه‌كان خۆڕسكن و هیچ سه‌ركرده و نوێنه‌رێكیان دیار نییه و به ته‌واوی حكوومه‌تیان هه‌راسان كردووه
قسه و چیرۆك و هه‌ڵوێستی حوسێن هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ قسه‌ی هه‌زاران خۆپێشانده‌ری تر كه له به‌غدا و شاره‌كانی تر ڕۆژانه دێنه سه‌ر شه‌قام و ڕووبه‌ڕووی گولـله و توندوتیژی هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌بنه‌وه، حه‌سه‌ن عوبێدی شاره‌زای ته‌ناهی له عێراق له‌باره‌ی ئه‌و گرژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ی نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانی ته‌ناهی گوتی، حكوومه‌تی عێراق مه‌ترسی و فشاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دروست بووه، به‌هۆی ئه‌و خۆپێشاندانانه، كێشه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه خۆپێشانده‌ران سه‌ركردایه‌تی دیاریان نییه و هیچ هه‌ماهه‌نگیش بوونی نییه، به‌ڵكوو خۆڕسكانه ڕۆژانه خه‌ڵكی ده‌ڕژێنه ئه‌و گۆڕه‌پانانه‌ی بۆ خۆپێشاندانه‌كان له شاره جیا جیاكانی عێراق دیارییكراوه، ئه‌مه‌یش بۆ حكوومه‌ت زۆر قورسه بتوانێ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و به خستنه‌ڕووی به‌ڵێن و چه‌ند مافێك كۆتایی به گرژییه‌كان بهێنێت.
زیاتر گوتی، هه‌رچه‌نده چه‌ندان جار به‌رپرسانی عێراق داوایان كردووه كه پێشوازی له نوێنه‌ری خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان نوێنه‌ریان نییه و هه‌ر یه‌كێكیش به ناوی خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق دابنیشێ، به نوێنه‌ری خۆیانی نازانن و به‌رده‌وامن له ناڕه‌زایی وگردبوونه‌وه، حزبه‌كان و حكوومه‌ت ترسی گه‌وره‌یان لێ نیشتووه، به‌شێكیان چوونه‌ته پاڵ خۆپێشانده‌ران و ده‌یانه‌وێ سواری سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله خۆڕسكه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان بیقۆزنه‌وه و به‌شێكی تریش بێده‌نگن و لاگیری ڕێوشوێن و ئه‌و ده‌سپێشخه‌ریانه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی خستوویه‌تییه ڕوو و به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی ئۆفه‌ری زیاتر به خۆپێشاندانه‌كان.
ئه‌و خۆپێشاندانانه به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی و حكوومه‌ته‌كه‌ی داده‌نرێ، كه هێشتا چه‌ند ڕۆژێكی ماوه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ساڵێكی ته‌واو سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی عێراق بكات، دوای ئه‌وه‌ی له 15ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2018 وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق سوێندی یاسایی خوارد.
عوبێدی ده‌ڵێ، ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی ئێسته زۆر جیاوازن له‌وانه‌ی ساڵی ڕابردوو و پێشوو، له سه‌رده‌می عه‌بادی خۆپێشاندانه‌كان له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه ئاراسته ده‌كران و ئه‌و ڕێبه‌ری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ده‌كرد و ده‌توانرا حكوومه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی ئێسته هه‌یه، هیچ پێوه‌ست نییه به لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، به‌ڵكوو تووڕه‌یی گه‌له دژ به گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێكاری، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری زۆره ده‌ستی له پشته‌وه بێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هانده‌ر و پشتیوانی ئه‌م كاره‌ن به وردی و نهێنی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و هێشتا نه‌توانراوه دیاریی بكرێن كه كێن و بۆ چ ئامانجێك ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی
به‌غدا ئاشكرای كرد، ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی عێراقه‌وه ده‌رچووه بۆ هێزه‌كانی ته‌ناهی بریتییه له پاراستنی موڵك و سامانی گشتی و تایبه‌تی، ڕێگرتن له هه‌ڵمه‌تی خۆپێشانده‌ران بۆ سووتاندن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكان و سووتاندن و وێرانكردنی موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی.
وتاره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به‌نزین كردنه سه‌ر ئاگر بوو و هێنده‌ی تر خۆپێشانده‌رانی تووڕه كرد
به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و پچڕانی هێله‌كانی ئینته‌رنێت، كارێكی زۆر قورسه میدیاكانی جیهان ته‌نانه‌ت عێراقیش زانیاری وردیان له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانه‌وه پێ بگات، ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌ولی ڕۆژنامه‌نووس له به‌غدا له‌وباره‌وه گوتی، ڕۆژنامه‌نووسان كاتێك بۆ ڕووماڵی ئه‌و خۆپێشاندانه ده‌چنه شوێنه‌كان، به ته‌واوی وه‌كو خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و توندوتیژیان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاریش له به‌رپرسانی ته‌ناهی و كارگێڕی شاره‌كان، هیچ یه‌كێك له به‌رپرسان وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌وانان ناده‌نه‌وه و ته‌له‌فۆنه‌كانیان به ڕوو داده‌خه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێ خۆپێشاندانه‌كان له میدیا و دنیا داببڕن و بچووكیان بكه‌نه‌وه و دواتر كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بهێنن.
پێگه‌ی نێت بلۆكس ئاماژه‌ی داوه، كه ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه له ڕۆژی چوارشه‌م دووی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ره‌وه پچڕاوه و هه‌موو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش فلته‌ر كراون، به تایبه‌تی فه‌یسبووك و تویته‌ر و یوتیوب و ئینستاگرام، كه ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه له كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و فره‌وانبوونی خۆپێشاندانه‌كان.
زۆرێك له شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له ڕۆژی هه‌ینی به‌نزین كردنه سه‌ر ئاگر بوو و هێنده‌ی تر خۆپێشانده‌رانی تووڕه كردووه، به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكی هیچ باوه‌ڕیان به به‌ڵێنه‌كان نه‌ماوه و دروشمی سه‌ره‌كیان بووه‌ته ڕووخانی حكوومه‌ت، نازانرێ ئه‌مه‌یش به كوێ ده‌گات و دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزه و ڕوون نییه.