هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره له ده‌ستكردن به هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دژ به هێزه‌كانی په‌یه‌ده، به مانای كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان دێ، ئه‌مه‌یش به‌هۆی سیاسه‌تی دوژمن دروستكردن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كورده‌كان نزیكترین هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان و له سووریا به درێژایی ماوه‌ی ڕابردوو دژ به تیرۆریستانی داعش جه‌نگاون، ئێسته ئه‌مه‌ریكا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ی كورده‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا پشتیان پێ ده‌به‌ست مامه‌ڵه ده‌كات و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌به‌رده‌م هه‌ڵمه‌تی سوپای توركیا جێ ده‌هێڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی به قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر بچنه خاكی سووریا و له‌وێ ناوچه‌ی ئارام دروست بكه‌ن.
باوه‌ڕكردن به پشتیوانی كردنی كورد و ده‌سبه‌رداربوون له توركیای هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا له ناتۆ هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی په‌یه‌ده‌یه و چاره‌نووسی ڕۆژئاوا هاوشێوه‌ی عه‌فرین لێ ده‌كات
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دووپاتی كرده‌وه، كه ئامانجی ئه‌وان له چوونه ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بریتییه له دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و دروستكردنی ژیانێكی نوێ بۆیان له‌و ناوچه سنوورییانه، هاوكات ئیبراهیم كالن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌نكه‌ره پلانی وردی داڕشتووه و بۆ دوو ئامانج ده‌چێته ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌ویش دڵنیابوون له به‌كارهێنانی خاكی سووریا ده‌بێ، دژ به توركیا و ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی ته‌واو له سنووره‌كان بۆ هه‌ڕه‌شه دروست نه‌كردن بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، ئامانجی دووه‌میش دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام و دوور له كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا ده‌بێ، بۆ ئه‌و سێ ملیۆن ئاواره‌یه‌ی سووریا كه له توركیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سنان ئۆلجن سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئیدام كه باره‌گاكه‌ی له ئیسته‌نبۆله و هاوكات وانه‌بێژ له زانكۆی كارنیگی ئه‌وروپا گوتی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ كورده‌كان ناچار ده‌كات، هاوشێوه‌ی عه‌فرین به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه بۆچوونه‌كانی واشنتن دروست بوون له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد و كه دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی تاكتیكی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له سووریا بهێنێت، بۆیه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری و كۆمه‌كی پێشكه‌ش ده‌كردن.
په‌یه‌ده له‌جیاتی هاوسه‌نگی له نێوان هێزه‌كان..دوژمنداریه‌تی دروست كرد
هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانی كۆتایی به‌و سیاسه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ بهێنێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جێمس ماتیسی وه‌زیری پێشووی به‌رگری له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه و ته‌واوی ڕاوێژكاره‌كانی كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی به‌رگریش دژی ئه‌و هه‌نگاوه بوون، به‌ڵام تره‌مپ سووره له‌سه‌ر سیاسه‌تی پشتكردن له كورد و قسه‌كه‌ی خۆی سه‌لماند كه كورد ته‌نیا جه‌نگاوه‌ری ئازان، به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێ به‌كاربهێنرێن و سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
برێت ماكگۆرك كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپه‌وه ده‌ستی له نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كشانده‌وه، بۆ گۆڤاری "فۆرێن پۆلسی" گوتی، ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتێكی بیانی نائارامی و ناكۆكی زۆر گه‌وره‌تر له ناوچه‌كه دروست ده‌كات و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كۆشكی سپی هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كیان بۆ واقیعه‌كه نه‌كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا تیرۆریستانی داعش پاشماوه‌یان له ناوچه‌كه ماوه و كۆتاییان نه‌هاتووه.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی كه ئاماده نه‌بوو ناوی خۆی ئاشكرا بكات، له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" نووسیه‌تی، كه ئه‌مه‌ریكا هیچ سیاسه‌تێكی نه‌بووه به‌م دواییه بۆ كشانه‌وه له سووریا، به‌ڵكوو ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك زۆر خێرا و په‌له بووه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یشی كاره‌ساتبار ده‌بێت.
به گوێره‌ی بۆچوونی شاره‌زیان نه‌خوێندنه‌وه‌ی واقیع و سیاسه‌تی دوژمن دروستكردن له‌لایه‌ن په‌یه‌ده هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی واشنتن هیچ هه‌نگاوێكی تری بۆ نه‌مێنێته‌وه جیا له پشتیوانی كردن له سیاسه‌ته‌كانی توركیای دووه‌م هێزی ناتۆ، هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌یش به ته‌واوی دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ن و هیچ لایه‌ك ئاماده نییه، توركیا به په‌یه‌ده بگۆڕێته‌وه، به‌مشێوه‌یه ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌بێته هۆی دروستبوونی شه‌ڕێكی تر له ناوچه‌كه و گرژی زۆرتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته وێرانكردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی سووریا كه به‌هۆی هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌وه جۆرێك له ئارامی و بێ كێشه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی بوو و خه‌ڵكی به ئاسایی ده‌ژیان.
شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان، كه ئه‌گه‌ر
په‌یه‌ده سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی پێڕه‌و بكردایه و به‌شێوه‌ی تاكتیكیش بووایه خۆی نه‌كردایه دوژمنی سه‌رسه‌ختی توركیا، ده‌یتوانی ئه‌زموونێكی باش له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دروست بكات و دواتر بیكات به ئه‌مری واقیع و له داهاتووی سووریا ڕۆڵی گه‌وره بگێڕێت، به‌ڵام ئێسته ته‌واوی ئه‌زموونی ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر مه‌ترسی و ره‌حمی هێزه‌كانی توركیایه، كه وه‌كچۆن عه‌فرینیان كرده وێرانه پێشبینی ناكرێ هیچ به‌زه‌ییه‌ك به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی په‌یه‌ده و هه‌سه‌ده بنوێنن.