مەلایەك جنۆكە لە لەشی ترەمپ دەبینێتەوە

:: PM:01:35:08/10/2019 ‌
مەلا عەلی كەڵەك باس لەوە دەكات دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا جنۆكە لەجەستەی هەیە و "ئەگەر بیهێنن بۆلام چارەسەری دەكەم".

ئەمڕۆ سێشەم هەشتی تشرینی یەكەم، مەلا عەلی كەڵەك كە بانگەشەی دەرکردنی جنۆكە لە جەستەی مرۆڤ دەكات ، لە پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك نووسیویەتی، پێش دوو ساڵ بە ئێوەم راگەیاند دۆنالد ترەمپ نەخۆشە و جنۆكەی هەیە.

پێویستە 80 داری لە ژیرقاچی بدەم تا خودا شیفای بۆ بنێرێت 

لە نووسینەكەی باسی لەوە كردووە، پێویستە 80 داری لە ژیرقاچی بدەم تا خودا شیفای بۆ بنێرێت و ئەوەندە مەغرور و بێ‌وەفا نەبێ‌.

ئەو نووسینەی مەلا عەلی کەڵەک دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا دێت لە ڕۆژئاوایی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد